ماوه‌یه‌كه شه‌وان له چه‌ندان شوێنی جیاجیای شاری هه‌ولێر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێ، ته‌قه‌ی زۆر ده‌كرێ و پۆلیسی هه‌ولێریش ماوه‌یه‌كه به دوای دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و بكه‌ری ئه‌و ته‌قه‌كردنانه‌یه و شه‌وی ڕابردووش دوو له‌و ته‌قه‌كه‌رانه گیران.
هه‌ولێر به‌گوێره‌ی میدیاكانی دنیا، یه‌كێكه له ئارامترین شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نزیك ناوچه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆره و له ناوچه‌یه‌كه كه به ئاڵۆزی ته‌ناهی و سیاسی ته‌نراوه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌وپه‌ڕی ئارامی و ئاسایش‌دا بووه و چه‌ند كه‌سێكیش ماوه‌یه‌كه فێر بوون شه‌وان به‌بێ هۆ ده‌ست به ته‌قه‌كردن له شوێنه جیاجیاكانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه پۆلیسی هه‌ولێر دۆسیه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه و به وردی به دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه ئه‌نجامده‌ر و بكه‌ری ته‌قه‌كردنه‌كانن له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌موو پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی دوو له‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ی بڵاو كرده‌وه.
په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی بنه‌سڵاوه و كارمه‌ندانی، توانییان شه‌وی ڕابردوو دوو تۆمه‌تبار بگرن له‌وكاته‌ی خه‌ریكی ته‌قه‌كردن بوون له بنه‌سڵاوه.