كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان
شاره‌دێی روڤیا و پردی حوسێنییه 10 كه‌س برینداربوون، برینی هەندێکیان قورسە و
گواستراونەتەوە بەشی فریاکەوتن.
		
		
ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئەیلوول، ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی هاتووچۆی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته به‌هۆی
رووداوێكی هاتوچۆ 10 كه‌س بریندار بوون و برینداره‌كان به‌په‌له گهیهنرانە نه‌خۆشخانه‌ی
فریاكه‌وتن.
		
		
زیاتر روونی دەکاتەوە، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان شاره‌دێی
روڤیا و پردی حوسێنییه له سنووری شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و چوار ئۆتۆمبێل
بەیەکیاندا کێشاوە، برینی به‌شێك له برینداران سه‌خته و بۆ نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتن
ره‌وانه‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.
		
		
ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دهۆك نزیكه‌ی 570 روداوی هاتوچۆ روویداوه،
بەهۆی رووداوەکانەوە زیاتر لە 600 كه‌سی بونه‌ته قوربانی.
		
		
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆری