زۆرن ئه‌وانه‌ی سكاڵا له ئازاری ملیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رۆژانه كاتێكی زۆر له به‌رانبه‌ر به شاشه‌كان به‌سه‌ر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌یش پزیشكێكی پسپۆر له بواری ئیسك و ماسولكه، باس له هۆكاره‌كانی ئه‌و ئازاره و نیشانه‌كان و چاره‌سه‌ری ئازاری مل ده‌كات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری، دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ مولهیم مه‌حموود كردووه كه وه‌ك پزیشك پسپۆره له بواری ئێسك و ماسولكه له میسر، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ئازاری مل ده‌كات كه خه‌ڵكێكی زۆر پێیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر به شاشه‌كانی كۆمپیوته‌ر و مۆبایل كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بۆ ئازاری مل كه‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ی؟
مولهیم مه‌حموودی پزیشك ده‌ڵێ، كاتێك ئازاره‌كه‌ی زۆر و هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رده‌وام بوو، له‌گه‌ڵیدا نه‌خۆش هه‌ستی كرد ده‌سته‌كانی و قۆڵه‌كانی سڕ ده‌بن، ئه‌وكات پێویسته بۆ پشكنینی گشتی سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر له بواری ئێسك و ماسولكه بكات.
ئازاره‌كانی مل
ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ی هۆكاری ئازاره‌كانی مل ده‌ڵێ هۆكاره‌كانی زۆرن و نیشانه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه، هاوكات زۆر رێ هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی. بۆ هۆكاره‌كان ئاماژه ده‌دات كه دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر شاشه هۆكاری سه‌ره‌كییه، هاوكات سه‌رینی خراپ بۆ خه‌وتن و هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی هه‌ر شتێكی قورس، هۆكاری ترن و ئازار به مل و پشت ده‌گه‌یه‌نن.
نیشانه‌كانی ئازاری مل
بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، ئازارێكی زۆر له مل. گرژبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان. سه‌رئێشه‌یه‌كی توند. به ئه‌سته‌می جووڵاندنی سه‌ر. هه‌ستكردن به سڕبوونی ده‌ست و قۆڵه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی ئازاری ملن.
چارەه‌سه‌ری ئازاری مل
چاره‌سه‌ر به ده‌رمان: بۆ ئه‌وه‌یش ئازارشكێن به‌كار ده‌هێنرێت.
چاره‌سه‌ری سروشتی: بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی مل و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی.
گه‌رمی و هاوكات به‌فر: ئه‌وانه‌یش چاسه‌رن بۆ ئازاری مل كه زۆرجار گه‌رمایی یان به‌فر له شوێنی ئازاره‌كه داده‌نرێت.
دواتریش ئه‌و پزیشكه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری مل باس له نه‌شته‌ركاری ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه زۆر توند بوو و هه‌وكات به‌رده‌وامیش بوو، پزیشكی پسپۆر ده‌توانێ بڕیار بدات كه ئه‌و نه‌خۆشه پێویستیی به نه‌شته‌ركاری ده‌بێت، بۆیه هه‌ندێك جار نه‌شته‌ركاری چاره‌سه‌رێكی تره.