له نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژنێك به سكێك چوار منداڵی بوو كه سه‌رجه‌میان كچن و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره.
دكتۆر عه‌تائوڵا حه‌یده‌ری سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌كه گوتی، دوێنێ یه‌كشه‌م نه‌خۆشه‌كه گه‌یه‌نرابووه لای پزیشكه‌كانیان و له دۆخێكی ناته‌ندروستدا بوو، پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی گه‌یشتبووه 140 له‌سه‌ر 95، بۆیه خێرا خرابووه ژێر چاودێرییه‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ژنه‌كه له‌و سكه رزگاری بوو و هه‌ر چوار منداڵی به سه‌لامه‌تی له دایك بوون و خۆیشی باری ته‌ندروستیی جێگیره.
هه‌ر چوار منداڵه‌كه كچن
به‌گوته‌ی حه‌یده‌ری هه‌ر چوار منداڵه‌كه كچن و كێشی یه‌كه‌میان كیلۆیه‌ك و 870 گرام، دووه‌میان كیلۆیه‌ك و 590 گرام، سێیه‌میان كیلۆیه‌ك و 150 گرام و چواره‌میان كیلۆیه‌ك و 950 گرامه.
به‌گوێره‌ی ئیرنا، سه‌رجه‌م منداڵه‌كان له ژێر چاودێریی چڕدان و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییان نییه و دایكیشیان كه خه‌ڵكی دێوانده‌ره‌یه، به هه‌مانشێوه بۆ ژووری چاودێریی چڕ گواستراوه‌ته‌وه و ته‌ندروستیی جێگیره.