کاتێک دەست دەکەی
بە خواردنی زەنجەفیل هەشت کاریگەری لەسەر لەشت دروست دەبێت. ئەم رووەکە سەرچاوەکەی
دەگەرێتەوە بۆ وڵاتی چین، بەڵام ئێستا لە هەموو وڵاتان بەرهەم دەهێندرێت و سوودی
بۆ تەندروستی مۆرڤ هەیە و تامێکی خۆشی هەیە و بەرێگای جیا
جیا ئامادە دەکرێت،
لێرەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی زەنجەفیل دەدەین.
یارمەتی گەدە دەدات لە هەرس کردنی خۆراک
چەند پارچەیەک لە
زەنجەفیل لە ئاودا بکوڵێنی و هەنگوینی لەگەڵ تێکەڵ بکەی و ڕۆژانە سێ پەرداخی
لێ بخۆیتەوە، یارمەتی نەهێشتنی ترشە زیانبەخشەکانی گەدە دەدات.
خۆشکردنی سوڕی خوێن
زەنجەفیل پاشماوەی
ژەهر لە لوولەکانی خوێندا ناهێڵێت و سوڕی خوێن ئاسانتر دەکات و دیوارەکانی
لوولەی خوێن بەهێزتر دەکات بۆ بەرگری کردن لە خوێنبەربوونی ناوەکی.
چارەسەری هەوکردن
چەند پارچەیەک لە
زەنجەفیل لە ئاودا بکوڵێنە و هەنگوین و لیمۆی بۆ زیاد بکە، خواردنەوەی ئەو
گیراوەیە دەتپارێزێت لە تووشبوون بە هەوکردنەکان و هاوسەنگ کردنی پەستانی خوێن.
چارەسەری هەوکردنە
ماسولکەکان
زەنجەفیل ئازاری
ماسولکەکان کەم دەکاتەوە کاتێک توشی کەشەنبوون دەبن و هەروەها لە نەخۆشی
هەوکردنی جومگەی رۆماتیزم دەتپارێزێت.
نەخۆشی سەرسوڕان
کەم دەکاتەوە
بۆ ئەوەی چارەسەری
نەخۆشی سەرسوڕان بکەی، یەک کەوچک نەعنا لەگەڵ ئاوی زەنجەفیل تێکەل
بکە و بیکوڵێنە و دواتر هەنگوینی بۆ زیاد بکە و بیخۆرەوە، بەشێوەیەکی خێرا کاریگەری
نەخۆشیەکە ناهێلێت.
رووبەڕووی
شێرپەنجە دەبێتەوە
توێژینەوەکان
سەلماندویانە رووەکی زەنجەفیل شەر لەگەڵ خانەکانی شێرپەنجە دەکات و هەندێک کات
تێکیان دەشکێنێت، چونکە مادەی پلاتینی تێدایە.
نەهێشتنی نەخۆشی
شەکرە
لە چەند
توێژینەوەیەکدا سەلمێندراوە زەنجەفیل رێژەی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ دەکات کە وەک
چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردێت.
بۆ مانەوەی پێست
بەجوانی
زەنجەفیل مادەی
بەسوودی تێدایە بۆ سافکردنی پێست، ئەگەر رۆژانە ٢٠٠ میلی گرام لە ئاوی زەنجەفیل
بخۆیتەوە کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت بۆ پێست.
سەرچاوە/ getholistichealth.com