به‌پێی ئاماری دادگای به‌رایی كه‌لار، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 355 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له دادگا تۆمار كراون و رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له گه‌رمیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ژماره‌ی جیابوونه‌وه.
رێژەی جیابوونەوە لە هاوسەرگیری زیاتر بووە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی حوزه‌یران، نه‌قیب فریاد هیدایه‌ت گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، كاری ئێمه زیاتر رێگرییه له توندوتیژیی خێزانی.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌وام به‌هۆی ئه‌و پشووانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرنا راگه‌یه‌نراون، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری خێزانه‌كان و بووه‌ته هۆكاری هه‌ڵكشانی رێژه‌ی جیابوونه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
كارزان فوئاد توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ"وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌و پشووانه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا راگه‌یه‌نراون، هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌توانن كێشه‌ی نێوان خێزانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه به‌شێك له جیابوونه‌وه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه نه‌هاتوون بۆ باسكردنی كێشه‌كان تا گه‌یشتوونه‌ته جیابوونه‌وه.
به‌ختیار محه‌مه‌د وه‌ك پارێزه‌رێك له كه‌لار بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه، ته‌نگژه‌ی دارایی و به‌ریه‌ككه‌وتنی خێزانه‌كان له ماڵه‌وه، هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ن، هاوكات كاریگه‌ریی دراما توركییه‌كانیش له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی گه‌نجان كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ جیابوونه‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی