كۆمپانیایه‌كی چینی وه‌ك ركابه‌رییه‌ك بۆ دنیا، یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله زیره‌كه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به گه‌یمه‌ره‌كان، كۆمپانیاكه له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌وه ده‌ڵێ، نوبیا ڕێد ماجیك له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه به‌هێزترینه و له‌كاتی ئیشپێكردن خاوبوونه‌وه‌ی نییه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" ئاشكرایان كردووه، نوبیا به‌هێزترین مۆبایلی گه‌یمه‌ری خسته بازاڕه‌وه كه له جۆری "نوبیا ڕێد ماجیك 5G لایته" و به به‌هێزترین مۆبایلی گه‌یمینگ داده‌نرێت، چونكه خاوه‌نی پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز و پاترییه‌كی گه‌وره‌یە.
بەهێزترین پاتریی بۆ مۆبایلەکە دانراوە کە 5100 میلی ئەمپێرە
كۆمپانیای نوبیا روونی كرده‌وه، ئه‌م مۆبایله هێزێكی زۆری هه‌یه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 765Gیه، له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش شاشه‌یه‌كی جوانی بۆ داناوه كه به سیستمی 4K كار ده‌كات و قه‌باره‌كه‌یشی 6.65 ئینجه، ئه‌مه‌یش وای كردووه دنیا به‌م تایبه‌ته‌مه‌ندییانه سه‌رسام بن.
ئه‌وه‌یشیان ڕاگه‌یاندووه، پاترییه‌كه‌ی پێنج هەزار و 100 میلی ئه‌مپێره كه ئێسته به به‌هێزترین جۆری پاتری داده‌نرێت و توانای هه‌یه بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات به‌به‌رده‌وامی كاری پێ بكرێت، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 672 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نوبیا كۆمپانیایه‌كی چینییه و تایبه‌ته به دروستكردنی ئامێره ته‌كنه‌لۆجیاییه‌كان كه نوێترین به‌رهه‌می مۆبایلێكی زیره‌كه و تایبه‌ته به گه‌یمه‌ره‌كان، كۆمپانیاكه له ساڵی 2012 دامه‌زراوه و له دنیادا به‌رهه‌مه‌كانی به‌ربڵاوه.