دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

:: PM:03:52:25/06/2020 ‌
 وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ ڕاگه‌یاند. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی‌ حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی‌ دارایی رای‌ گه‌یاندووه‌ له‌ 28ی‌ حوزه‌یران مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌ش ده‌كرێ‌.

مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ 79%ی‌ لێ‌ ته‌مویل ده‌كرێ‌ و 21%ی‌ له‌سه‌ر حیسابی‌ فه‌رمانگه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌یش به‌هۆی‌ ته‌نگژه‌ی‌ دارایی‌ و نه‌ناردنی‌ به‌شه‌ مووچه‌ی‌ كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و ته‌نگژه‌ی‌ كۆرۆنا.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 6192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌