زانایان خاڵی لاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدۆزنەوە

:: PM:04:42:25/06/2020 ‌

تا ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بڵاوبوونەوە بەردەوامە و توانوویەتی لەماوەی چەند مانگێك، زیاتر لە نۆ ملیۆن و 500 هەزار كەس تووش بكات و لە سەرووی 485 هەزار مردنیش هەیە، تا ئێستەیش چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە، توێژینەوەیەك دەڵێ، زانایان خاڵی لاوازی ڤایرۆسەكەیان دۆزیوەتەوە.
توانای پێوەنووسان ڤایرۆسەكە بە خانەكان لاواز دەبێت
ئەو توێژینەوەی لە گۆڤاری "نێچەر"ی زانستی هاتە بڵاوكردنەوە، ئاماژە دەكات كە زانایان توانوویانە بگەن بە نوێترین نەخشەی بۆماوەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، واتە گەیشتوون بە خاڵی لاوازی ئەو ڤایرۆسە، لە رێگەی دیاریكردنی ئەو پڕۆتینەی بۆ پێوەنووسان بە خانەكانی لەش، بەكاری دێنێت.

زانایانی ئەمەریكا توانییان زیاتر لە 3800 جۆر لە پڕۆیتن بدۆزنەوە كە ئەو ڤایرۆسە بۆ داگیركردنی خانەكانی مرۆڤ بەكاری دێنێت، لە هەنگاوێك دەكرێت رێگە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە داهاتوو، خۆش بكات و رەنگە یاریدەریش بێت بۆ دۆزینەوەی پێكوتەیەكی كاریگەر لە دژی.

وەك ئەو گۆڤارە بڵاوی كردەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش ئەوەی خانە داگیر بكات، پشت بە پڕ‌وتینێك بە شێوەی دڕكێك دەبەستێت بۆ پێوەنووسان بە بەرگی خانەكە و بردنەژوورەوەی جینەكانی و زۆربوون لەناو خانەكەدا، كە ئەوەیە هۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسەكە.

روونی كردەوە، جیسی بلووم، زانای ئەمەریكی لە سەنتەری فرید هچنسۆن بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە لە سیاتل لە ویلایەتی واشنتن، لەگەڵ هاورێێكانی سەركەوتووبوون لە گۆڕینی ترشی ئەمینی ئەو پڕۆتینەی دڕكەكە پێكدێنێت، بۆیە ئەو تاقیكردنەوە دەبێتە هۆی شكاندنی دڕكی ڤایرۆسەكە و تواناكانی بۆ پێوەنووسانی بە خانەكانی لەش لاواز دەكات.

هاوكات ئەو دۆزینەوە یارمەتی توێژەران دەدات بۆ پەرەپێدانی دژەتەنەكان كە توانای ڤایرۆسەكە لە تووشكردنی خانەی نوێ كەم دەكەنەوە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل