نوور حه‌موود كه كچێكی نابینای سعوودییه و خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی ناوازه‌ی هونه‌ری شێوه‌كارییه، توانیویه‌تی به تابلۆكانی نه‌ك هه‌ر وه‌زیری رۆشنبیریی سعوودیه، به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی سه‌رسام بكات.
داوای له وه‌زاره‌ت كردووه به‌هه‌موو جۆرێك پاڵپشتیی ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده بكه‌ن
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نابینایه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وه‌زیری رۆشنبیریی وڵاته‌كه‌ی، پێی سه‌رسام بووه و داوای له وه‌زاره‌ت كردووه به‌هه‌موو جۆرێك پاڵپشتیی ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده بكه‌ن.
نوور حموود وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا به ڕووداوێك چاوه‌كانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام خوا به‌هره‌یه‌كی داوه‌تێ كه ته‌نیا مرۆڤی بینا بتوانێ بیكات، ئه‌ویش كه خولیای كه‌وته‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌كاری، ته‌نیا به خه‌یاڵی خۆی ده‌توانێ ئه‌و شتانه له تابلۆدا به‌رجه‌سته بكات كه به خه‌یاڵ ده‌یانبینێت.
تابلۆكانی نوور له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌ك بوونه‌ته نموونه، تا ئێسته چه‌ندان تابلۆی به پاره‌یه‌كی زۆر فرۆشراون، هه‌ندێكیان له‌ڕێ پێشانه‌گه‌كانی و هه‌ندێكی تریشیان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه.
وه‌ك خۆی بۆ پێگه‌كه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی مانگێكدا به‌لای كه‌مه‌وه سێ تا چوار تابلۆ ته‌واو بكات، زۆرینه‌ی تابلۆكانی به پێنووسی "ره‌ساس" كێشراون.
دزاتریش نوور ده‌ڵێ، به‌وه دڵخۆشم كه منێكی نابینا، ده‌توانم كه‌سانی بینا به تابلۆكانم دڵخۆش بكه‌م و چێژی لێ ببینن.
ئه‌و كچه داهێنه‌ره خۆی به ئاسایی باسی كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات، كه‌چی به‌لای بینه‌ری تابلۆكانیه‌وه، جۆرێكه له موعجیزه. بۆیه "وشه" چه‌ند تابلۆیه‌كی ئه‌و كچه نابینایه‌ی سعوودیه بڵاو ده‌كاته‌وه.