لە یەكێك لە دادگاكانی بەغدا، ژنێك سكاڵای یاسایی بۆ جیابوونەوە لە هاسەرەكەی تۆمار دەكات، ئەویش بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە نووسراوێكی یەكێك لە دادگاكانی بەغدا، ژنێك سكاڵای یاسایی لەسەر هاوسەرەكەی تۆمار كردووە بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا، ئەوەیش لە میدیا عێراقییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی لێ كەوتەوە.
لە نووسراوەكەدا دەردەكەوێت ژنێك لە بەغدا داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات بەهۆی ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە
لە نووسراوەكەدا دەردەكەوێت ژنێك لە بەغدا داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات بەهۆی ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەی نوعمان چارەسەری بۆ دەكرێت .
ئەو داواكارییەی ژنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا عێراقییەكان دەنگدانەوەی زۆری لێ كەتووەتەوە و بۆچوونی جیاوازی لەسەر خراوەتەڕوو، چەندان پارێزەر و توێژەری كۆمەڵایەتی و یاساناس لە بەرنامە كۆمەڵایەتییەكان، لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆی رژدیان ئەنجام دا و هەریەكە بۆچوونی خۆیان خستەڕوو.
بەپێی بەندی 43 یاسای باری كەسیی عێراقی، ژن دەتوانێ لە دادگا داوای جیابوونەوە بكات ئەگەر مێردەكەی نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو و ئومێدی چاكبوونەوەی نەبێت، بەڵام كۆرۆنا درێژخایەن نییە، بۆیە ڕەنگە دادوەر داوەكەی رەت بكاتەوە.