به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌وه، له شاره‌كانی كوردستان و دووباره ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتی یاری شه‌تره‌نج له ڕێی ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) به‌ڕێوه ده‌بات.
یاری شه‌تره‌نج له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ یاریی شه‌تره‌نجی ناو هۆڵه‌كاندا هه‌یه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی حوزه‌یران، دیار حه‌مه‌ساڵح قادر ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له یانه‌كه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه پێشتر له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایار و حوزه‌یراندا تا ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و كرانه‌وه‌ی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان، توانیمان شه‌ش پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نج له‌ڕێی ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) له جۆری خێرا (بلیتز) كه ماوه‌كه‌ی دوو خوله‌ك + 2 چركه بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بوو، به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕێكبخه‌ین.
زیاتر گوتی، "به‌ئامانجی ئه‌وه‌بوو شه‌تره‌نجزانانی كوردستان كه له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین كراون، بێ‌ئومێد نه‌بن و بتوانن به‌رده‌وام بن و په‌ره‌ی زیاتر به‌خۆیان و یارییه‌كه بده‌ن، گومانی تێدا نییه یاری شه‌تره‌نج له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ یاریی شه‌تره‌نجی ناو هۆڵه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی شه‌تره‌نجی ناو هۆڵه‌كانی گرتووه‌ته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بین و پاش ڕێكخستنی دوو پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی خێرا و ڕاپید له‌ناو هۆڵه‌كانی یانه‌كه‌مان له كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوودا، دووباره به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ست به‌ڕێكخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كانی شه‌تره‌نجی ئۆنلاین بكه‌ینه‌وه، هیوادارین شه‌تره‌نجزانه‌كان سوود له‌مجۆره پاڵه‌وانێتییه وه‌ربگرن، وه‌ك شه‌ش پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی پێشوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌تره‌نجزانانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی تریش به‌شدارییان تێدا كرد".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی پێشوو تا ئێسته زۆربه‌ی كاته‌كان به‌شداران له ئاسیا و ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدارییان كردووه، تا ئێسته له هه‌ر پاڵه‌وانه‌تییه‌ك 80 به‌شدار 200 به‌شدار به‌شدارییان كردووه له هه‌ر خولێك.
یارییه‌كانی حه‌وته‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی ئۆنلاینی یانه‌ی خانزاد، ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی حوزه‌یران، سه‌عات نۆی شه‌و له‌وێبسایتی لایچێس (lichess) به‌سیستمی خێرا (بلیتز) ده‌ست پێ ده‌كات، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاڵه‌وانێتییه‌كه 14 گێم و ماوه‌ی 90 خوله‌ك نزیكه‌ی سه‌عاتێك و نیو بخایه‌نێت، تۆماركردنی ناوه‌كانیش له‌ڕێی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد 14ی ئاداری ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا و ئه‌وروپا و عێراقی كردووه، یه‌كه‌ی كاڕگێری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له كوردستان زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی شه‌تره‌نج له‌و یانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن.
یاری شه‌تره‌نج یارییه‌كی كۆنه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته كه له‌لایه‌ن زۆر له خه‌ڵكه‌وه كراوه. یارییه‌كه پێوه‌ندی به زیره‌كیی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و چه‌ندان پێشبڕكێ له بواری شه‌تره‌نجدا ئه‌نجام دراون، ئێسته له ژێر ئاودا ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن، شه‌تره‌نج كه له سه‌ده‌ی 16دا به یاریی پاشا‌كان ده‌ناسرایه‌وه و له هه‌موو دنیادا زۆربه‌ی پاشا‌كان ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد. به‌دوایدا و تا ئێسته‌یش كه‌سایه‌تییه سیاسی و ڕۆشنبیر و ئه‌دیبه‌كانی دنیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن.
كليك بكه.. "
لــيــنــك"ى حه‌وته‌م پاڵه‌وانێتی یاری شه‌تره‌نج له ڕێی ئینته‌رنێت