له گوندێكى باكورى كوردستان، رێوییه‌ك بووه‌ته دۆستى خێزانێك، زوو زوو سه‌ردانیان ده‌كات و ئه‌وانیش ده‌ڵێن رۆژانى جه‌ژنیش میوانداریى رێوییه‌كه ده‌كه‌ین و حه‌زى له خواردنى شیرینى جه‌ژنه.
ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ى حوزه‌یران، له هه‌واڵێكدا باس له هۆگربوونێكى سه‌یرى نێوان خێزانێك و رێوییه‌ك ده‌كات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه له گوندێكى شارۆكه‌ى زارا له نزیك شارى سیڤاس، خێزانى تاجه‌دین ئایگۆن بوونه‌ته دۆستى رێوییه‌ك، به‌مه‌یش سه‌رنجى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یان راكێشاوه.
رێوییه‌كه حه‌زى له گێڵاس و شیرینی جه‌ژنه
تاجه‌دین كه ته‌مه‌نى 64 ساڵه گوتوویه‌تى نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت ئه‌و رێوییه ده‌مه‌وعه‌سر سه‌ردانمان ده‌كات و له ته‌مووزى ساڵى رابردووه‌وه ده‌ستى پێ كردووه.
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێ سه‌ره‌تا ته‌نیا خواردمان پێ ده‌دا و ئه‌ویش هۆگرمان بوو تا وای لێ هات له‌گه‌ڵمان ده‌هاته سه‌ر سفره.
ته‌نانه‌ت باسى له‌وه‌یش كردووه زۆرجار بۆ میوانداریى رێوى گۆشت ده‌كڕێت و ئه‌وان له‌گه‌ڵی راهاتوون. له‌باره‌ى حه‌زى خواردنى رێوییه‌كه ده‌ڵێ، چه‌ندان جۆرى خواردن و میوه‌ى پێ ده‌ده‌ین، وه‌ك گۆشت و كاڵه‌ك و گێلاس و نان، ئه‌و حه‌زى له شیرینى جه‌ژن و گێلاسه.
له كۆتایى قسه‌كانیشى ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر رۆژێك دیار نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ست به نیگه‌رانى ده‌كه‌ین و له‌وه ده‌ترسین رووداوێكى خراپى به‌سه‌ر هاتبێ.