به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌مامك به‌كار ده‌هێنن و هه‌ندێك له هاووڵاتییانیش به‌هۆی گرانیی ده‌مامك، په‌نا بۆ شووشتنی ده‌مامك ده‌به‌ن، پزیشكێكی گشتی كورد رێنوێنیی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك دوای پاككردنه‌وه‌ی به‌كار ده‌هێنن ده‌كات و هۆشداری له به‌كارهێنانی ده‌مامكی قوماش ده‌كات و چه‌ندان زانیاری ته‌ندروستی بۆ "وشه" ده‌خاته ڕوو.
به‌كارهێنانی ته‌ندروست نییه بۆ به‌رگری له ڤایرۆس
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی حوزه‌یران، ڤینا ئه‌یووب پزیشكی گشتی به "وشه" ڕاگه‌یاند، به‌شێكی زۆری له هاووڵاتییان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌مامكه‌ی بۆ خۆپارێزی به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاری ده‌هێنن، له ڕێی پاككردنه‌وه و شووشتنه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی تر له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له ماڵ به‌كاری بهێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه مه‌ترسی هه‌یه و كاریگه‌ریی پاراستنی نامێنێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌كارهێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌مامك مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مان كارایی بۆ خۆپارێزی به‌رانبه‌ر كۆرۆنا نامێنێت، به‌تایبه‌ت پاككردنه‌وه و ته‌عقیمكردنی له ڕێی ماده‌ی كحوول ده‌بێته هۆی نه‌مانی كاریگه‌ری هه‌ردوو به‌رگی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی، به‌وه‌ش ناتوانێت پارێزگاری له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
ئەو پزیشکە دووپات لەوەیش دەکاتەوە، ده‌مامكی ئاسایی نابێت زیاتر له جارێك به‌كار بهێنرێت، چونكه كاریگه‌ری و چالاكییه‌كه‌ی بۆ رێگریكردنی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ست ده‌دات، بیرمان نه‌چێت كه كۆرۆنا له‌سه‌ر ده‌مامك بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك ناچار ده‌كات به‌رده‌وام بیگۆڕێ و به ده‌ستی ڕووتیش نه‌یگرێ، به‌ڵكو به په‌نجه‌وانه‌وه به خێرایی كۆی بكاته‌وه و فڕێی بداته ناو شوێنێكی داخراوه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانین كه ده‌مامكی قوماشیش ته‌نیا ته‌پوتۆز ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ڤایرۆس ناگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه به‌كارهێنانی ته‌ندروست نییه بۆ به‌رگری له ڤایرۆس، چونكه ڤایرۆس زۆر ورده و به به‌ربه‌شتی قوماشی تێپه‌ڕ ده‌بێت.
"باشترین ڕێ بۆ خۆپارێزیی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه، ده‌سته‌كانمان به په‌نجه‌وانه داپۆشین، ده‌م و لووتمان به ده‌مامك بشارینه‌وه و ئه‌گه‌ر بكرێ چاویلكه‌یش بكه‌ین، چونكه ئه‌وانه هۆكاره‌كانی تووشبوونن به ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌و ده‌مامكه‌ی ده‌یكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڤایرۆس هات، بیگرێ و نه‌یه‌ڵێ بچێته ده‌م و لووتمانه‌وە". د. ڤینا ئەیووب وای گوت.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێنج هه‌زار و 185 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 600 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 162 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.