به‌گوێره‌ی ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك، ژماره‌ی تووشبووان له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه زیادی كردووه، تێكڕای تووشبووان له كه‌ركووك گه‌یشته زیاتر له هه‌زار و 43 كه‌س.
تێكڕای تووشبووان له كه‌ركووك گه‌یشته زیاتر له هه‌زار و 43 كه‌س
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی حوزه‌یران، زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت به "وشه"ی گوت، "له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 61 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 35 حاڵه‌تی نوێیش چاك بوونه‌ته‌وه."
زیاتر گوتی، "له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 43 هاووڵاتی، تا ئێسته‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تاكه مردوون بۆ 43 كه‌س به‌رز بوونه‌ته‌وه، 328 هاووڵاتیش په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و 672 تووشبوویش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان."
به‌گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كانیش، كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته نۆ ملیۆن و 910 هه‌زار و 68 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌یش پێنج ملیۆن و 360 هه‌زار و 798 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و 496 هه‌زار و 991 تووشبوویش گیانیان له ده‌ست داوه.
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێنج هه‌زار و 185 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 600 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 162 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.