كۆمپانیای كادیلاك ڕای گه‌یاند، بۆ مانگی ئابی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جۆری "SUV" ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای كادیلاك، بڕیاری داوه نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی مۆدێل به‌رز "SUV" بخاته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Lyriq" واده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی له شه‌شی ئابی ئه‌مساڵ ده‌بێ و وه‌ك كۆمپانیاكه له‌باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، به‌رهه‌مه‌كه سه‌رنجڕاكێشترین ده‌بێت له‌ڕووی دیزاینه‌وه و نوێكاری و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ داده‌نرێت.
ئۆتۆمبێلە كاره‌باییەکە سیستمی خۆلێخوڕینی هەیە به سیستمی GPSی تایبه‌تی وڵاته‌كه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی سیستمی خۆلێخوڕینی ده‌بێ به سیستمی GPSی تایبه‌تی وڵاته‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان نوێكاری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كه تایبه‌تن به كادیلاك خۆی و وای لێ ده‌كات له ئۆتۆمبێله‌كانی تر جیای بكاته‌وه.
كادیلاك كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله سه‌ر به كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرزه، كادیلاك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 50 وڵات ده‌فرۆشرێت، زۆرترین فرۆشراوه‌كانی له ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دایه. به یه‌كه‌مین كۆمپانیا داده‌نرێت له به‌رزی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی.