بەریتانیا لە پشكنینی خێرای كۆرۆنا داهێنان دەكات

:: AM:10:23:28/06/2020 ‌
بەریتانیا خەریكە پشكنینێكی نوێی كۆرۆنا دادەهێنێت كە دەتوانێ لە ماوەی 10 خولەكدا پشكنینی كۆرۆنا بكات و ئەم هەنگاوەش بە ملیاران دۆلار سوود بە بەریتانیا دەگەیەنێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاو دەبێتەوە و زۆر لەوانەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون هیچ نیشانەیەكیان نییە، بۆیە زۆر ئاسانتر دەتوانن ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی تر بگوازنەوە.

زانایانی بەریتانیا دەیانەوێ پشكنینێك بدۆزنەوە لە ماوەیەكی كورتدا بزانێت كەسەكە ڤایرۆسەكەی هەیە یان نا. دەگوترێ هەنگاوەكەی بەریتانیا سەركەوتنی بەدەست هێناوە و لە كۆتایی توێژینەوەكەیاندان و كاتی پشكنینی كۆرۆنا هاوشێوەی پشكنینی دووگیانبوونی ژنانە كە لە ماوەی كەمتر لە دوو خولەك دەردەكەوێت.
لە رێی خوێنەكەوە دەردەكەوێت هیچ ڤایرۆسێكی كۆرۆنا لە لەشی كەسەكەدا هەیە یان نا

بەگوێرەی شەفەقنا، لەم پشكنینە نوێیە دڵۆپێك لە خوێن وەردەگیرێت و لە رێی خوێنەكەوە دەردەكەوێت هیچ ڤایرۆسێكی كۆرۆنا لە لەشی كەسەكەدا هەیە یان نا.

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە سەرووی 10 ملیۆن كەس و سەرووی نیو ملیۆن كەسیش گیانیان لە دەست داوە. ژمارەیەكی زۆری تووشبووی كۆرۆنا لە دنیادا هەن كە هێشتا پشكنینیان بۆ نەكراوە و لەوانەیە خۆشیان نەزانن كۆرۆنایان هەیە.


وشە - سلێمان تاشان