سۆلاف فه‌واخرچى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى سوورى شانازى به دوایین دراماى خۆى ده‌كات كه به ناوى "شه‌قامى شیكاگۆ" به‌منزیكانه بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره له تویتێكدا هۆكارى شانازیكردنى به‌و درامایه ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى ئیلاف په‌یامێكى سۆلاف فه‌واخرچى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له دراماى "شه‌قامى شیكاگۆ" ده‌كات، بڕیار بوو ئه‌و درامایه له مانگى ره‌مه‌زانى رابردوو نمایش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه بۆ مانگى داهاتوو دواخراوه.
دراماى "شه‌قامى شیكاگۆ" له مانگى داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه
دراماكه له ده‌رهێنانى محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیزه، سۆلاف له‌باره‌ى دراماكه‌وه باسى له‌وه كردووه، له ژوورى ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ى دراماكه كه سۆلاف رۆڵه‌كه‌ى ده‌بینى، وێنه‌یه‌كى ژنه نووسه‌رى سوورى ئیبتسام ئه‌دیب ده‌رده‌كه‌وێ، بۆیه شانازى به دراماكه ده‌كات.
چونكه ئیبتسام ئه‌دیب دایكى سۆلاف بووه، بۆیه ئه‌و ئه‌كته‌ره باس له‌وه ده‌كات دایكى ئه‌و كاته‌ى له ژیان بووه له هه‌موو كاره‌كانى یاوه‌رى كردووه و له كاتى وێنه‌گرتن له شوێنه‌كه ئاماده بووه، ئێسته‌یش له‌م دراما نوێیه‌یش دایكى جارێكى تر ده‌رده‌كه‌وێت.
سۆلاف له ساڵى 1977 له شارى لازقییه‌ى رۆژئاواى سووریا له‌دایك بووه و به‌شى شوێنه‌وارى كۆلیژى ئادابى خوێندووه و له ساڵى 1998 ده‌ستى به‌كارى نواندن كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.