یازده‌یه‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "فه‌یك نیوز" چاپ كرا و به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م كتێبخانه و ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشی ده‌چێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوهكانیدا، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه" یازده‌یه‌مین كتێبی به ناوی "فه‌یك نیوز" بۆ سه‌رباز ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس چاپ كرد، پێشتریش "وشه" كتێبێكی تری به ناوی "ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" بۆ نووسه‌ر چاپ كردووه.
فه‌یك نیوز دیارده‌یه‌كی تازه‌ی سه‌رده‌مه و كه‌مترین شتی به زمانی كوردی له‌سه‌ر گوتراوه
ئه‌م كتێبه له دوو ناونیشانی "فه‌یك نیوز" ناونیشانی سه‌ره‌كی و "كۆتایی حه‌قیقه‌ت و سه‌رده‌می جه‌نگی بایۆپۆڵهتیك" ناونیشانی لاوه‌كی پێك هاتووه، له‌لایه‌ن ئاراس ئه‌كره‌م دیزاینی بۆ كراوه و چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له دووتوێی 136 لاپه‌ڕه‌دا چاپی كردووه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له پێشه‌كی و شه‌ش به‌شی درێژ پێك هاتووه.
فەیک نیوز باس له چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه و ئاشكراكردنی هه‌واڵی ناڕاست له دنیای ته‌كنه‌لۆجیادا ده‌كات، وه‌ك سه‌رباز ئه‌حمه‌د نووسه‌ری كتێبه‌كه له پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: فه‌یك نیوز دیارده‌یه‌كی تازه‌ی سه‌رده‌مه و كه‌مترین شتی به زمانی كوردی له‌سه‌ر گوتراوه، چۆنیه‌تیی هاتنه ئارای ئه‌و چه‌مك و دیارده‌یه و دروستكردنی فه‌یكه هه‌واڵ و وێنه و ڤیدیۆ و كارلێكه‌كانی، له‌م په‌رتووكه‌دا به وردی ده‌خرێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
له نزیكترین كاتدا کتێبی "فەیک نیوز" ده‌گاته كۆشكه‌كانی كتێب، رۆژنامه‌فرۆشی، كتێبخانه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات، بۆیه له رۆژانی داهاتوو "وشه" ناوی ئه‌و شوێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.