ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودسى سوپاى پاسداران، سه‌ردانى شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سوورى ده‌كات كه له سنوورى عێراق نزیكه، رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ، ئامانجى قائانى له سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌بوو پێگه‌ى میلیشیاكانى ئێران له سووریا به‌هێز بكات و بیكات به شوێنگره‌وه‌ى عێراق .
ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و شوێنگره‌وه‌ى قاسم سلێمانى، سه‌ردانى شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سوورى كردووه، له‌وێدا چاوى به میلیشیاكانى ئێران كه‌وتووه و هه‌ریه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه گوایه هاوكارى داعش ده‌كه‌ن.
شوێنگره‌وه‌ى سلێمانى سه‌ردانى سووریاى كردووه
به چاوپۆشین له‌و تۆمه‌تانه‌ى كه هه‌میشه ئێران ئاراسته‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، میدیاكانى دنیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى ئاشكرا بكه‌ن كه یه‌كه‌م سه‌ردانى ده‌بێت بۆ سووریا دواى كوژرانى قاسم سلێمانى.
ئاژانسى
رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه دواى ماوه‌یه‌كى كورت له بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن ئاژانسى ته‌سنیمه‌وه، بێ ده‌رخستنى هیچ پاساو و پۆزشێك، ته‌سنیم هه‌واڵى سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى سڕیوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵه‌كه‌ى سڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌ڕێكى حكوومه‌تى سووری و ئێران هه‌واڵه‌كه‌یان بردووه و ته‌نانه‌ت لاپه‌ڕه‌یه‌كى سوپاى پاسداران وێنه‌یه‌كى قائانى له ئه‌لبوكه‌مال بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ دوو چه‌كدار ده‌رده‌كه‌وێت و ماڵپه‌ڕى
مه‌یادینى سووریش ده‌ڵێ قائانى گوتوویه‌تى، "ئێمه كاروانى قاسم سلێمانى ته‌واو ده‌كه‌ین".
هه‌رچه‌نده ئاژانسه ئێرانییه‌كه رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى بۆ سووریا به دیاریكراوى ده‌ستنیشان نه‌كردووه، به‌ڵام رۆیته‌رز و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس له كاتێكدا بووه كه ئیسرائیل بۆردمانى ناوچه‌كانى نزیك سنوورى عێراق كردووه كه میلیشیاكانى تێدا جێگیر كراون.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ، ئیسرائیل به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه پێگه‌ى ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌زانێ له ناو سووریا، رۆژى سێشه‌مى رابردوویش سوپاى سووریا راى گه‌یاند، وه‌ڵامى چه‌ند هێرشێكى ئیسرائیلى داوه‌ته‌وه له باشوور و ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتى سووریا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كردووه، شه‌وى رابردوویش به هه‌مانشێوه هێرشى ئاسمانى كراوه‌ته سه‌ر گوندى عه‌باس له نزیك شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال له‌سه‌ر سنوورى نێوان عێراق و سووریا. له ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌یش شه‌ش كه‌س كوژراون و چواریان ره‌گه‌زنامه‌ى سووری‌یان هه‌یه.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه رۆژنامه‌یه‌كه به زمانى عه‌ره‌بى له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، باسى له سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى كردووه و گوتوویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى بۆ رۆژهه‌ڵاتى سووریا له كاتێكدایه كه ئێران تێكه‌وتووه له‌لایه‌ك ناڕه‌زایى رووسى له‌سه‌ره به‌هۆى ئاماده‌بوونى میلیشیاكانى له سووریا و له‌لایه‌كى تریشه‌وه ناوه‌ناوه ئیسرائیل میلیشیاكانى ئێران ده‌كات ئامانج و زیانى گه‌وره‌یان لێ ده‌دات.
هه‌مان رۆژنامه ده‌ڵێ، چاودێرانى سیاسى پێیان وایه جووڵه‌ى قائانى بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وته‌كانى ئێران له سووریا بپارێزێ، له كاتێكدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌وڵ ده‌دات به‌سه‌ر ئاماده‌بوونى ئێران له عێراق زاڵ بێ و میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هێزه‌كانى ئێران له سووریا له‌ژێر مه‌ترسى رووسیا و ئیسرائیله
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب"، هۆكارێكى تر‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ئه‌وه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاماده‌یى میلیشیاكانى ئێران بكات له سووریا، له‌وه‌ى چه‌ند ده‌توانن به‌رگرى له هه‌ژموونى ئێران بكه‌ن له سووریا، چونكه ماوه‌یه‌كه رووسیا هه‌وڵه‌كانى خۆى زیاد كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به بوونى میلیشیاكانى ئێران بهێنێ، ئه‌مه‌یش دواجار ماناى سنوورداركردنى رۆڵى ئێران ده‌گه‌یه‌نێ.
شارۆكه‌ى ئه‌لبوكه‌مال پێگه‌یه‌كى ستراتیجى بۆ ئێران هه‌یه، میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران له‌و ناوچه‌یه جێگیر كراون، گرنگى ئه‌لبوكه‌مال له‌وه‌دایه ئێران و عێراق و دیمه‌شق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌و كاته‌یشدا ئیسرائیل هه‌ست به مه‌ترسى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، بۆیه به‌رده‌وام بۆردمانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات و چه‌كدارى میلیشیاكانى ئێران ده‌كوژێت.
ئیسماعیل قائانى له ساڵى 1957 له دایك بووه و چه‌ندان به‌رپرسیارێتى له ئێران هه‌بووه، له‌دواى كوژرانى قاسم سلێمانى له سێى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، قائانى له شوێنى سلێمانى كراوه‌ته فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران.