بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا 16 ملیار یۆرۆ كۆ كرایەوە

:: PM:02:36:28/06/2020 ‌
لە هەڵمەتێكی سیاسی و هونەری كەموێنەدا سەرووی 16 ملیار یۆرۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆ كرایەوە. لە شاكیرا و جستن بیبەرەوە بگرە تا ماكرۆن و مێركڵ لەم هەڵمەتەدا بەشدارییان كرد.

سیاسەتمەداران و ئەستێرەكانی هونەر دەستیان لەناو دەستی یەكتر ناوە تا بەرەنگاری كۆرۆنا ببنەوە و جگە لەو ناوانەی ئاماژەیان پێ كرا، هەریەك لە ئۆزێلا فۆندرلاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، مایلی سایرس لە ئەستێرەكانی هونەر بەشدارن. 

هەموو ئەو بڕە پارەیەی كۆ كراوەتەوە لە لایەن دامەزراوەی گلۆبال ستیزن سەرپەرشتی دەكرێت، لەم رێیەوە هاوكاری بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنا و دەرمانكردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكار دەهێنرێت.

سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا لە دوای ئەم هەڵمەتە ئاماژەی دا، بڕی ئەو یارمەتییەی لە لایەن وڵاتان و دامەزراوە و كەسایەتییەكانەوە كۆ كراوەتەوە دەگاتە سەرووی 16 ملیار یۆرۆ.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، هەڵمەتەكە لە ژێر ناوی ئامانجی جیهانیی و یەكگرتوویی بۆ رزگاركردنی هەمووان بەڕێوە چووە.  
بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپاش چوار ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری لە ئەستۆ گرت.

تەنیا ئەڵمانیا و كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا نزیكەی پێنج ملیار و 300ملیۆن یۆرۆیان كۆ كردووەتەوە هاوكات بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپاش چوار ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری لە ئەستۆ گرت.



وشە - سلێمان تاشان