فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له تۆڕه‌كه‌مان، خه‌ڵكی عێراق و سووریا له‌ڕێی پۆسته‌وه ڕێكلام بۆ فرۆشتنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ئه‌مه دژی یاساكانی فه‌یسبووكه، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه هه‌موو ئه‌و پۆستانه باند ده‌كرێن و هه‌ژماره‌كانیش ڕاده‌گیرێن.
له‌مباره‌یه‌وه شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ''
dailymail'' ئاشكرایان كردووه كه فه‌یسبووك ئه‌م بڕیاره‌ی له 23ی ئه‌م مانگه‌وه بڵاو كردبووه‌وه، به‌ڵام به فه‌رمی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك شوێنه‌واری مێژوویی هه‌ر وڵاتێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ''ڕێكلامی فرۆشتن، ئاڵوگۆڕ و كڕین''ی بۆ بكرێت، ڕاسته‌وخۆ پۆسته‌كه باند ده‌بێت و هه‌ژماره‌كه ڕاده‌گیرێت.
ئەم دیاردەیە لە عێراق و سووریاوە سەریهەڵداوە کە ماوەی چەند ساڵێکە بە شێوەیەکی بەردەوام شوێنەواری مێژوویی دەفرۆشن
فه‌یسبووك ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م دیارده‌یه له عێراق و سووریاوه سه‌ریهه‌ڵداوه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شوێنه‌واری مێژوویی ده‌فرۆشن، ئه‌مه موڵكی وڵاته‌كه‌یانه و به هیچ جۆرێك ناتوانن بازرگانی پێوه بكه‌ن، بۆیه بڕیار دراوه هه‌موو ئه‌و پۆستانه ڕابگیرێن.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی سێ ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابیانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن. له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی تۆڕه‌كه یاسای بۆ ده‌رچوو كه دژ به هه‌موو پۆست و رێكلامێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕه‌ویی بێت.