بڕیار بوو ئه‌مساڵ 2020 ئه‌لبوومه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند "لیدی گاگا" به گه‌شتێكی هونه‌ری بڵاو ببێته‌وه كه چه‌ندان وڵات له خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی دنیاوه، بۆ هاوینی 2021 دوا خراوه.
بڕیار بوو ئەمساڵ ئەلبومە نوێیەکەی بڵاو بکاتەوە
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ملیۆنان كه‌س له هه‌وادارانی گاگا به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی گاگایان ده‌كرد، هاوكات خۆیان بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگه‌كانی ده‌كرد كه ده‌بوو هه‌مان گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام دواخستنی ئه‌لبوومه‌كه، ریسه‌كه‌ی لێ كردوونه‌ته خوری.
ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی گاگا كه هونه‌رمه‌ندێكی بواری "پۆپ"ه، به‌ناوی "كرۆماتیكا"یه و ده‌بوو ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ گه‌شتێكی هونه‌ریی ئه‌و خاتوونه بڵاو ببێته‌وه، كه‌چی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به دنیادا رێی لێ گرت، بۆیه ناچار بووه بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو 2021 دوای بخات.
به‌پێی پێگه‌كه، له هاوینی 2021 گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌ی گاگا له پاریسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و شاری بۆستن، دواتر ده‌چێته شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دایی و دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌چێته ویلایه‌تی نیوجێرزی. دواتریش گه‌شته‌كه به ئاهه‌نگی شیكاگۆ به‌كۆتا دێنێت.
له‌و ئه‌لبوومه‌ی گاگا "كرۆماتیكا" تیمی پۆپی ژنانی كۆریایی باشوور هاوكاری ده‌كه‌ن كه له گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵی ده‌بن.
لیدی گاگا كه له ساڵی 1986 له مانهاتنی نیویۆڕك له دایك بووه، ناوی ته‌واوی "ستیفانی جوانی ئه‌نجێلینا جێرمانۆتا"یه. ئه‌و جیاله‌وه‌ی گۆرانیبێژه، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ره و تێكستی گۆرانیش ده‌نووسێت. له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و له 2008دا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ناوباونگ و شه‌ش جار خه‌ڵاتی گرامیی وه‌رگرتووه. كۆڤاری "فۆربس" به یه‌كێك له 100 ژنی كاریگه‌ری دنیای ناو بردووه. یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ی زۆرترین ئاهه‌نگی خێرخوازیی ساز كردووه.