هه‌ریه‌ك له لاهوور جه‌نگی و ئاراسی برای كه به‌رده‌وام هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هان ده‌ده‌ن. مانگانه داهاتی شه‌ش مه‌رزی فه‌رمی و نافه‌رمی سلێمانی بۆ خۆیان ده‌دزن.
له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر له شه‌ش ده‌روازه هه‌ن كه جگه له باشماخ و په‌روێزخان فه‌رمین، ئه‌وه ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانیش به ئاشكرا كاری قاچاخ و دزیان تێدا ده‌كرێ.
له ژێر بڕیاری لاهوور جه‌نگی تیمی ته‌ندروستی له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان لابران
له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له كوردستان، له ژێر بڕیاری لاهوور جه‌نگی تیمی ته‌ندروستی له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان لابران، ئه‌وه‌یش له پێناو درێژه‌دان به قاچاخ و كاره نایاساییه‌كانیان له‌و مه‌رزانه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام سلێمانییان تووشی ئه‌و كاره‌ساته كرد كه ئێسته هه‌زاران تووشبووی كۆرۆنا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌یان كه‌سیش له‌دوای ئه‌و كاره‌ی لاهووره‌وه له سلێمانی به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌كاتێكدا داهاتی مه‌رزه‌كانی سلێمانی كه ده‌چێته‌وه گیرفانی لاهوور جه‌نگی و ئاراسی برای، به‌ڵام ئه‌وان داوای دابینكردنی مووچه‌ی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندان جار به نووسراوی فه‌رمی داوای داهاتی مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانییان كردووه، به‌ڵام دیار نییه.
لاهوور جه‌نگی و ئاراسی برای خاوه‌نی شه‌ش كۆمپانیای گه‌وره‌ن له مه‌رزه‌كان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی حوزه‌یران، كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، داهاتی مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی به نووسراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه داوای كراوه، به‌ڵام پارێزگاری سلێمانیش به هه‌مانشێوه داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه داهاته‌كه روون بكه‌نه‌وه.
80%ی داهاتی مه‌رزه‌كان بۆ كۆمپانیاكانه كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئیداره ده‌درێن
كاسترۆ مه‌عرووف نكۆڵی له‌وه ناكات كه حزبێك له سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی مه‌رزه‌كاندا گرتووه و پێی وایه، "له هه‌موو مه‌رزه‌كان كارێكی له‌و جۆره ده‌كرێ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ، ره‌خنه‌مان له ته‌واوی مه‌رزه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها دووپات ده‌كاته‌وه كه 80%ی داهاتی مه‌رزه‌كان بۆ كۆمپانیاكانه كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئیداره ده‌درێن و ده‌بوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئه‌و كاره بكات.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه ئه‌و كۆمپانیایانه وه‌ك موڵك بۆ حزبه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ده‌كرا حكوومه‌ت خۆی موڵكداری له‌و كۆمپانیایانه بكات و داهات بۆ گیرفانی كه‌سه‌كان نه‌بێت.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ده‌ركه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له لاهوور جه‌نگی و ئاراسی برای خاوه‌نی شه‌ش كۆمپانیای گه‌وره‌ن له مه‌رزه‌كان كه ته‌واوی كاروباری مه‌رزه‌كانیان له ئه‌ستۆیه، 80%ی داهاتی ئه‌و مه‌رزانه‌یش ده‌چێته‌وه گیرفانی ئه‌وان كه كۆمپانیاكانیش پشكنین و دڵنیایی و سه‌تان ناوی جۆراوجۆریان لێ نراوه.
سلێمانی به ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه داهاته‌كه‌ی مانگی 80 ملیۆن دۆلاری هه‌یه
پێشتر هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو كه هه‌رچه‌نده ئاراس جه‌نگی پێوه‌ندی به كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵام ده‌ی با ئه‌وان پاره‌ی گومرگه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان بهێنن، هه‌موو رۆژێك به ملیۆن دۆلار پاره ده‌به‌ن له‌وێ، ئه‌و پاره‌یه بهێننه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌ڵك پاشه‌كه‌وت نه‌كه‌ین، پاره‌ی ئه‌و نه‌وته بهێنن و ئه‌وه‌ی كه له كه‌ركووك ده‌یفرۆشن به‌دزی و تاڵانی، با بهێننه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، داهاته‌كه‌ی ده‌ده‌ینه مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كردبووه‌وه كه زۆرترین مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانییه، سلێمانی به ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه داهاته‌كه‌ی مانگی 80 ملیۆن دۆلاری هه‌یه، ته‌نیا بۆ مووچه 374 ملیۆن دۆلار ده‌ڕوات، هه‌موو مانگێك سلێمانی پێویستی به 400 ملیۆن دۆلاره كه پاره‌كه هه‌یه، به‌ڵام كه‌سی وه‌ك ئاراس و ئه‌وان ده‌یبه‌ن، با بێن ئه‌و پاره‌یه راده‌ست بكات، كه پاره‌كه كۆ بووه‌وه هه‌موو مووچه ده‌درێت.
ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له خه‌رمانێكی تاڵانی و دزی كوڕانی شێخ جه‌نگی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه دارایی و ئیدارییه‌كانی یه‌كێتیدا گرتووه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌پاڵ دزییه‌كانی خۆیان كار بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئارامی كوردستان بكه‌ن و حكوومه‌ت به نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تۆمه‌تبار بكه‌ن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، خه‌ڵكی كوردستان بۆیان روون بووه‌ته‌وه كه داهاتی ئه‌م هه‌رێمه چۆن له‌ڕێی گرووپ و كۆمپانیاكانی سلێمانی تاڵان ده‌كرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دینار بگه‌رَِێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، بۆیه داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه حكوومه‌ت چاكسازی بكات و ئه‌و تاڵانییه رابگرێ.