لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە توركیا كۆی قەبارەی هاوردەی نەوت بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی زاینی سەرووی 18%دابەزیوە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 930 هەزار تۆن.
دامەزراوەی رێكخستنی بازاڕی وزەی توركیا كە بە EMRA ناسراوە، باسی لەوە كردووە هاوردەی نەوت كەمی كردووە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 350 هەزار تۆن.
زۆرترین نەوت كە توركیا لەم ماوەیەدا هاوردەی كردبێت، لە هەرێمی كوردستان و عێراق بووە و بریتی بووە لە ملیۆنێك و 460 هەزار تۆن.
رووسیا سەرووی 513 هەزار تۆن و نەرویجیش 273هەزار تۆنی هەناردەی توركیا كردووە.
هەریەك لە رووسیا و نەرویج لە پلەكانی دووەم و سێیەمدان. رووسیا سەرووی 513 هەزار تۆن و نەرویجیش 273هەزار تۆنی هەناردەی توركیا كردووە.
بەگوێرەی
مێهرنیوز، بەگشتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی توركیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو سەرووی 26% زیادی كردووە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 710هەزار تۆن.
توركیا یەكێك لەو وڵاتانەیە كە نەوتی نییە و ناچارە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ لە وڵاتانی تر نەوت بكڕێت.