دوای حەوت مانگ ئەوەی زانراوە و نەزانراوە لەسەر كۆرۆنا

:: PM:05:57:28/06/2020 ‌

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتایی 2019 لە ووهانی چینەوە بەرەو تەواوی وڵاتانی دنیا بڵاوبووەوە و دوایین ژمارەی تووشبووان بە 10 ملیۆن حاڵەت و مردنیش 500 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند، لەكاتی چارەسەركردنی پەتاكە پزیشكان چەند زانیارییەكەیان بۆ روون بووەتەوە و هەندێكیشی تا ئێستە نەزانراوە، لەوانە: 
هێشتا چارەسەری بنبڕی كۆرۆنا دوورە
-بۆیان دەركەوت كە تووشبووان بە كۆرۆنا زیاتر ئەگەری تووشبوونی جەڵتەیان هەیە و دەرمانەكانی شلكردنەوەی خوێن رەنگە سوودی بۆیان هەبێت. 
-خەوتن لەسەر سك بۆ كەمكردنەوەی پەستانی سەر سییەكان، رەنگە بتوانێت پێویست بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد نەكات.
-جیا لە كۆئەندامی هەناسەدان و سییەكان، دەكرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا هێرش بكاتە چەند ئەندامێكی لەش لەوانە دڵ و جگەر و گورچیلە و مێشك.
-پێدەچێت تا ئێستە باشترین دەرمانەكان بریتی بن لە "ریمدیسیفیر"ی دژە ڤایرۆس و "دیكسامیسازۆن"، كە دەرمانێكی سترۆیدییە و چارەسەری هەوكردن دەكات كە هاوەڵی تووشبوون بە كۆرۆنایە، هەروەها پلازمای خوێن كە لەلایەن نەخۆشانی چاكبوونەتەوە، دەبەخشرێت.
-زیادكردنی پشكنین و خێرا دەرچوونی ئەنجامەكان، پەستان لەسەر نەخۆشخانەكان كەم دەكاتەوە و ئالوگۆڕكردنی زانیاری لەلایەن تیمە پزیشكییەكان لە دنیا زۆر گرنگە.
-خۆپارێزی زۆر گرنگە و پزیشكان چاویان لەوەیە كە خەڵكەكە ئەوەندەیان لەسەرە پابەندی پاكوخاوێنی و دەمامك بەستن و لەیەكتر دووركەوتنەوە ببن. 

هەرچی خاڵە نادیارەكانە:
-چارەسەری بنبڕ دیار نییە، كاتی بەرهەمهێنانی چارەسەرییەكە دیار نییە، ئەو ماوەی پێویستە تووشبووان تا چاك دەبنەوە دیار نییە، كاریگەرییەكانی پەتاكە بۆ سەر مرۆڤ لە ماوەیەكی درێژخایەن دیار نییە.

فالۆری وانجلەر، بەرپرسی پزیشكان لە سەنتەری ریهۆبۆس مەكنلی كریستیان، بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ، دەڵێت، ئەوكاتە دەڵێین باشترین وانە تا ئێستە فێری بووین ئەوەیە كە وا بكەین تووشبووان لەسەر سكیان پاڵ بكەون لەبری پشتیان، مانای ئەوەیە هێشتا لە چارەسەری بنبڕ دوورین.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل