هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دژه تیرۆری عێراق بۆ سه‌ر باره‌گه‌یه‌كی میلیشیاكانی حزبوڵا و گرتنی 14 چه‌كداریان له میدیاكانی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ماڵپه‌ڕی
The Nationalی ئیماراتیش به ناونیشانی "عێراق له‌سه‌ر ڕێی گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه دزراوه‌كه‌ی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و شكۆمه‌ندی و سه‌روه‌رییه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك هه‌یه، عێراق له دوای 2003ه‌وه نه‌ی ماوه و دزراوه، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه هه‌نگاو بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نرێت.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كه عێراق سنوور و ئاسمان و خاكه‌كه‌ی به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه بووه و له دوای 2003ه‌وه توركیا به به‌رده‌وامی سنووره‌كانی ده‌به‌زێنێت و به‌غدا بێ ده‌نگه و ئێرانیش جیا له سنوور به‌زاندن، كۆمه‌ڵێك گرووپی میلیشیای سه‌ربه‌خۆی دروست كردووه كه له سه‌رووی ده‌سه‌ڵات و یاسا و هه‌موو شتێكه‌وه‌ن و به ئاشكرا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن و پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام له‌م دوو هه‌فته‌یه گۆڕانكاری له سیاسه‌تی عێراق ڕووی داوه و حكوومه‌تی نوێی عێراق یه‌كه‌م هه‌نگاوی بوێرانه‌ی به ڕووی ئێران نا و هه‌ڵیكوتایه سه‌ر كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق كه میلیشیایه‌كی سه‌ر به ئێرانن له عێراق و 14 كه‌سی لێ گرتن، كه سێیان سه‌ركرده‌ن و یه‌كێكیان به ڕه‌گه‌ز ئێرانییه، له‌گه‌ڵ دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك، هه‌رچه‌نده ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی میلیشیاكانی به دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام دواتر حكوومه‌ت به‌رپرسیارانه هه‌نگاوی گرته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هێزیشیان جوڵاند له میلیشیاكان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایش حكوومه‌تی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی ئه‌نكه‌ره‌ی كرد و ناڕه‌زایی توندی پێگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی دووه‌میان هێنده توند و كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام چاودێران ئه‌و دوو هه‌نگاوه‌ی كازمی به سه‌ره‌تایه‌كی باش داده‌نێن، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری دزراوی عێراق له‌لایه‌ن ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كه‌نداوه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراق ده‌كه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان جووڵه به به‌غدا ده‌كه‌ن.
به كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌كانی سنوور تاران و گرووپه میلیشیاكانی له‌یه‌كتر دوور ده‌خاته‌وه
پێگه‌كه نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده حه‌شدی شه‌عبی به فتوای سیستانی دروستكران و ڕۆلیان هه‌بوو له شكاندنی تیرۆریستان، به‌ڵام دواتر كه یاسایان بۆ ده‌كرا و بوون به به‌شێك له هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق، زۆرێك له گرووپه‌كان نه‌چوونه ژێر ئه‌و یاسایه‌وه و ته‌نیا لایه‌نه مادی و كۆمه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان پێوه‌ست بوو به حكوومه‌ته‌وه، به‌ڵام نه پابه‌ندی یاسا و بڕیار و ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بوون، نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق كاریان ده‌كرد، به‌ڵكوو ببوون به ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌ته‌وه و هه‌موو كار و هه‌نگاو و گوته و باوه‌ڕێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بوو و له‌وێوه ئاراسته ده‌كران.
هه‌رچه‌نده عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی نا، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری به كشانه‌وه‌ی حه‌شد له مووسڵ ده‌ركرد، به‌ڵام میلیشیاكان تانك و چه‌كی قورسیان جووڵاند و به ته‌واوی سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كه‌یان كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقیان كرد، ئه‌مه‌یش وایكرد كه عه‌بدولمه‌هدی بێده‌نگی له‌و بڕیاره‌ی بنوێنێ و ته‌نیا وه‌ك وشه‌ی سه‌ر كاغه‌ز بمێنێته‌وه.
هه‌نگاوێكی گرنگ و سه‌ره‌تایه‌كی باشه، ئه‌گه‌ر كازمی وه‌ك عه‌بدولمه‌هدی شكستی پێ نه‌هێنرێت
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیرانی نوێی عێراق دوای هاتنه سه‌ر حوكمی یه‌كه‌م هه‌نگاوی به ڕووی میلیشیاكان ئه‌وه بوو كه خۆپێشانده‌ره گیراوه‌كانی ئازاد كرد و ده‌ستی به لیكۆڵینه‌وه‌ی چڕیش كرد بۆ بكه‌رانی كوشتن و ڕفاندنی خۆپێشانده‌ران كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران تاكه لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانانه بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوه‌یش به‌ڵام هێرشی مووشه‌كی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و سه‌ربازگه‌كان كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی تێدا بوو به‌رده‌وامی هه‌بوو.
ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستییه سه‌ر گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆتوبه‌ندی خسته ده‌ستیانه‌وه، به تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك گرووپی تیرۆریستی هه‌ژمار كران و پاره‌كانیان بلۆككرا، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆی وه‌ستاندنیان له كرده تیرۆریستییه‌كانیان، چونكه ئێران به هه‌موو تواناوه پشتیوانی ده‌كردن، بێ بڕیاری بوێرانه‌ی به‌غدا هه‌موو سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپانه سوودێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
ئێسته كازمی به ڕژدی و بوێرانه ده‌ستی به هه‌نگاونان كردووه، جیا له‌و هه‌ڵمه‌تی كردییه سه‌ر حزبوڵا هێزی دژه تیرۆری ڕه‌وانه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانیش كردووه، به تایبه‌ت ده‌روازه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئێران، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرابوو و ده‌یه‌وێ شاده‌ماری ژیانی ئه‌و گرووپانه بپچڕێنێت كه ده‌روازه‌كانی سنوورن، به سه‌ركه‌وتنی له‌م هه‌نگاوانه تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌روه‌ری و شكۆ بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.