دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو به‌رهه‌می تازه‌ی بڵاو نه‌كردبووه‌وه، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ڕۆژ كه‌ریم به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆڵبوونی شاره‌كان به‌هۆی كه‌ره‌نتین، به گۆرانییه‌ك نزا بۆ وڵات ده‌كات.
به گۆرانییه‌ك نزا بۆ وڵات ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی حوزه‌یران، هونه‌رمه‌ند ڕۆژ كه‌ریم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بۆ بابه‌تی كۆرۆنا ئاماده كردووه كه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه تۆمارم كردووه".
زیاتر گوتی، "به‌رهه‌مه‌كه له ئاواز و موزیكی خۆمه و له ستۆدیۆی خۆم له سوید تۆمار كراوه به‌ناوی "هیوا"، گۆرانییه‌كه له هۆنراوه‌ی مازیار فایه‌قه، وێنه‌كان بۆ كلیپه‌كه كاك هه‌ردی ڕێكی خستوون و بۆ وێنه‌كان سوودمان له فۆتۆگرافه‌ران وه‌رگرتووه".
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ڕۆژ كه‌ریم كه خه‌ڵكی سلێمانییه و له ته‌مه‌نی 25 ساڵی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێسته له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی له سوید ده‌ژین. له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی تێكست و ئاوازی خۆین، جیا له‌وه‌ی ده‌یان ئاواز و تێكستی به هونه‌رمه‌ندانی تر به‌خشیوه.