چەندان كەسی بیانی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

:: AM:10:40:29/06/2020 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، چەندان كەسی بیانی لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و ئێستە چارەسەریان بۆ دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی حوزەیران، محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تا ئێستە، لە هەرێمی كوردستان پشكنین بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییانی بیانی بەردەوام بووە.

چەندان هاووڵاتیی بیانی لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی، لە پشكنینەكان دەركەوتووە چەندان هاووڵاتیی بیانی لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.

باسی لەوەش كرد، ئێستە ئەو كەسانە وەك هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت و هەوڵی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەردەوامە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە لە جەستەی ئەو كەسانە نەمێنێت.

ئەو گوتانەی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە كاتێكدایە، ئێستە لە هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر لە پێنج هەزار تووشبووە و ژمارەی مردووانیش لە 200 كەس نزیك دەبێتەوە.




وشە - رامیار جەواد