ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه كه لبنانییه‌كان به‌هۆی دۆخی ئابووری و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. هونه‌رمه‌ندێكی دیاری لبنانیش بۆ گوزارشت له برسیبوونی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یه‌وه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا خواردنی ناو زبڵ هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخوات.
هەڵوێستەکەی گوزارشت له بریسبوونی هاووڵاتییانی لبنان دەکات
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیدا گرته ڤیدیۆییه‌كه پێشان ده‌دات، هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی "میشال ئه‌بو سلێمان" ده‌بینی كه به‌ناو حاویه‌ی زبڵدا ده‌گه‌ڕێت و پاشماوه‌ی خۆراك هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخوات، ئه‌وه‌ش وه‌ك گوزارشتكردنه له بریسبوونی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسانه‌وه تووشی بوون.
میشال له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به جووڵانه‌وه كۆمێدییه‌كانی به لبناییه‌كان ده‌ڵێت، "ده‌بێ ئه‌وه‌تان له بیر بێت كه هونه‌رمه‌ندێكی وڵاته‌كه‌تان به‌هۆی برسیبوونه‌وه زبڵ ده‌خوات. بۆیه ئه‌گه‌ر فریای خۆمان نه‌كه‌وین و نه‌چینه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی خۆمان نه‌كه‌ین، شه‌ش مانگی تری پێ ناچێت كه نه‌ك هه‌ر من، به‌ڵكو هه‌مووتان ده‌بێ بۆ خۆراك، له‌ناو حاویه‌ی زبڵ بۆی بگه‌ڕێن".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، لبنانییه‌كان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده راگه‌یاند و هه‌زاران كه‌س ده‌ستخۆشییان لێ كرد. پێیان وایه ئه‌وه‌ی میشال كردوویه‌تی، په‌یامێكی مرۆییه كه ده‌بێ هه‌موو لبنانییه‌كان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكارانی وڵاته‌كه‌یان ببنه‌وه.
میشال ئه‌بو سلێمان كه له‌دایكبووی لبنانه و یه‌ك له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته و بواری كۆمیدیایه، ئه‌و جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌ره، هاوكات بێژه‌ر و له‌گه‌ڵیدا لاساییكه‌ره‌وه‌ی ده‌نگه جۆراوجۆره‌كانه. جیا له به‌شداری له دراما و فیلمی سینه‌مایی، به‌ردوام له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی لبنان به‌رنامه‌ی كۆمیدیایی هه‌یه و له‌و وڵاته‌دا زۆرترین هه‌واداری هه‌یه.