لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانى عێراق، چوار ئاسته‌نگى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئاشكرا ده‌كات و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه ده‌ڵێ، وێڕاى ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌خته، به‌ڵام ده‌بێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كار بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات وه‌ك خۆى به‌ڵێنى داوه.
رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى حوزه‌یران، راپۆرتێكى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانى عێراق ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه.
ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، چوار ئاسته‌نگ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دیاریكردنى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، په‌تاى كۆرۆنا، دابینكردنى دارایى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتوویه‌تى، ئه‌گه‌ر ئێسته دوو ئاسته‌نگى چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ساڵێكى تر ده‌توانرێ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه بچێت، ئه‌گه‌ریش نه‌كرێت، ئه‌وا زۆرتر دوا ده‌كه‌وێت و بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
عێراق ناتوانێ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات
وێڕاى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بارودۆخى ته‌ندروستى و ئابوورى عێراق سه‌خته، كه‌چى ده‌بێت مسته‌فا كازمى كار بۆ به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى بكات و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدات.
له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێ كرد و تا مانگى ئادار به توندى به‌رده‌وام بوو، یه‌كێك له داواكارى خۆپێشانده‌ران هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بوو، مسته‌فا كازمى له حه‌وتى ئایار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تێكى كاتى بكات كه كارى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بێت.