گۆڤارێكى ئه‌مه‌ریكى بڕیارى داوه كتێبێكى لویزاى ماى ئالكۆت بڵاو بكاته‌وه به ناوى "یاداشتى رۆژانه‌ى پووره نیلى". لویزا نووسه‌رێكى ئه‌مه‌ریكییه و به رۆمانى "ژنه بچووكه‌كان " له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنتى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گۆڤارى ئه‌مه‌ریكى "زه ستراند" بڕیارى داوه ده‌ستنووسێكى لویزا ماى ئالكۆت وه‌ك كتێب بڵاو بكاته‌وه كه چیرۆكێكى ته‌واونه‌كراوى ئه‌و ژنه‌یه و له 44 لاپه‌ڕه پێكاتووه.
چیرۆكه‌كه 171 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه
چیرۆكه‌كه به ناوى "یاداشتى رۆژانه‌ى پووره نیلى" Aunt Nellies Diary نووسراوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى باس له تێڕوانینى كچێكى گه‌نج ده‌كات بۆ ژیان و رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، "چیرۆكه‌كه به تێڕوانینێكى ده‌روونى قووڵ نووسراوه".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه چیرۆكه‌كه ته‌واو نه‌كراوه و ده‌زگاكه بڕیارى داوه نووسه‌رێك راسپێرێ بۆ ته‌واوكردنى.
ده‌قى نووسینه‌كه‌ى لویزاى ماى ئالكۆت له ساڵى 1849 نووسراوه، له نۆ هه‌زار وشه پێكهاتووه و یاداشتى نۆ رۆژى جیاوازه.
لویزا ماى ئالكۆت " louisa may alcott" نووسه‌رێكى ئه‌مه‌ریكییه له ساڵى 1832 له دایك بووه و له ساڵى 1888 مردووه، له‌سه‌ر ئاستى دنیا به چیرۆكى "ژنه بچووكه‌كان- Little Women" ناسراوه، كه ساڵى رابردوو كرا به فیلمێكى سینه‌مایى.