هونه‌رمه‌ندی لاوی كورد باوان قه‌زاز له‌باره‌ی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند، هه‌ردوو گۆرانی فۆلكلۆری كوردی "شێخی سه‌نعان و لاچین" پارچه موزیكه‌كانیم دووباره كردوونه‌ته‌وه و له كلیپێكدا بڵاوم كردنه‌وه.
یه‌كه‌م جاره له كلیپێكی كوردیدا په‌ڕه‌شووتمان به‌كار هێناوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی حوزه‌یران، موزیكوانی ناسراوی كورد باوان قه‌زاز له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی "شێخی سه‌نعان و لاچین"ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد محه‌مه‌دی ماملێ، به شێوه‌ی كه‌ڤه‌ر و به ستایلێكی جیاواز و نوێ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، "كاره‌كه‌م به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا یه‌كه‌م جاره له كلیپێكی كوردیدا په‌ڕه‌شووتمان به‌كار هێناوه، له ئاسمانی شاری سلێمانی موزیك ده‌ژه‌نین، ئه‌م كاره نوێیه به‌شێوه‌ی كلیپ بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی من كراوه له‌لایه‌ن ڕاستی سه‌باح ده‌رهێنانی بۆ كراوه، ئیدیت و كه‌له‌ری له‌لایه‌ن میركۆ مه‌ریوانییه‌وه كاری بۆ كراوه، له ستۆدیۆی داینه‌میك كاره ده‌نگییه‌كانی بۆ كراوه".
باوان قه‌زاز /23 ساڵ/ پزیشكی ده‌رمانسازه، ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی كاری هونه‌رییه، له وڵاتانی توركیا و قوبرس به‌شداریی چه‌ندان كاری هونه‌ری و لایڤ موزیكی كردووه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی توركیا كاری هونه‌ری كردووه.