له‌ناو یارییه وه‌رزشییه‌كان، تۆپی پێ زۆرترین بره‌و و هه‌واداری هه‌یه، هاوكات كه‌سانێكیش هه‌ن كه ئاره‌زوویان له‌سه‌ر ئه‌و یارییه نییه یان ته‌نیا پێیان خۆشه له دووره‌وه ته‌ماشای بكه‌ن. پسپۆڕی تایبه‌ت له بواری خۆراك و ئازاره‌كانی جومگه دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه نیو سه‌عات یاریی تۆپی پێ بكه‌یت، بێگومان به له‌وه‌ی ته‌مه‌نت درێژ ده‌بێت.
ده‌توانی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیشت یاری بكه‌یت
پێگه‌ی "ئه‌هرام" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی شه‌ریف عه‌زمی رزقوڵا كه پسپۆڕی تایبه‌ت به خۆراك و ئازاره‌كانی جومگه‌یه و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای پزیشكی له وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی میسرییه، یارییه‌كانی وه‌رزشی هه‌موو سوودیان بۆ مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام یاریی تۆپی پێ، زۆرترین سوودی ده‌بێ بۆ درێژبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم، ئه‌زموونی زیاتر له 15 ساڵی یاریكردنمه له‌و یارییه، بۆیه زۆر گرنگه منداڵ تا گه‌وره ده‌بێت و ته‌نانه‌ت بگاته قۆناغی پیری، بایه‌خ به یاریی تۆپی پێ بدات، مه‌رج نییه ئه‌و یارییه ته‌نیا له گۆڕه‌پانه‌كاندا بكرێت، ده‌كرێ له‌ناو باخچه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیش بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو، ده‌توانی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیشت یاری بكه‌یت.
ئه‌و پسپۆڕه له‌باره‌ی سووده‌كانی ئه‌و یارییه كه به‌هۆیه‌وه ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژتر ده‌بێت، دووپات ده‌كاته‌وه كه وه‌رزشی یاریی تۆپی پێ، له‌لایه‌ك خۆپارێزییه له نه‌خۆشی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه چاره‌سه‌ره، بۆیه به‌لای كه‌مه‌وه رۆژانه نیو سه‌عات ئه‌و یارییه بكه‌یت، له زۆر نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار دوور ده‌كه‌ویته‌وه.
یاریكردن له‌و وه‌رزشه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عاتی رۆژانه، له نه‌خۆشیی بیرچوونه‌وه "زه‌هایمه‌ر" دوورت ده‌خاته‌وه، هاوكات له دڵه‌ڕاوكێ و گۆشه‌گیری دوور ده‌كه‌ویت و له‌گه‌ڵیدا ده‌بیته خاوه‌نی دڵێكی باش و چالاك و سووڕانه‌وه‌ی خوێن به ده‌ماره‌كاندا چالاكتر ده‌بێت.
به‌پێ گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، به یاریی تۆپی پێ له نیو سه‌عاتی رۆژانه، جومگه و ئێسكه‌كانت تۆكمه‌تر ده‌بن و تا ماوه‌یه‌كی درێژ له پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان رزگارت ده‌بێت. دوای هه‌موو ئه‌وانه‌یش، ئه‌و یارییه باشترین وه‌رزشه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ت له نه‌خۆشی شه‌كره به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی میسر باسی ده‌كات، ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی یاریی تۆپی پێ باشترین رێیه له نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار دوورت ده‌خاته‌وه و ته‌مه‌نت درێژ ده‌كات.