گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نهێنیی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری میسری یاسه‌مین سه‌بری بڵاو كرایه‌وه، تێیدا ده‌ركه‌وتووه ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها و جوان له ڕێیه‌كی خێرا لێده‌خوڕێت، به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه.
ڤیدیۆكه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه
له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، یاسه‌مین سه‌بری وه‌ك ده‌بینرێت ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها و جوان له ڕێیه‌كی خێرا لێده‌خوڕێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان تۆمار كردووه، بانگی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامیان ناداته‌وه و له لێخوڕینی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی میسر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی یاسه‌مین دروست بووه، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م سامانه‌ی وا به‌خێرایی زیادی كردووه و ئێسته به شێوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه هه‌موو پاره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د هاشمی سه‌رمایه‌داری ناوداری میسرییه.
یاسه‌مین سه‌بری /33 ساڵ/ یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی میسر، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه نازناوی شاجوانی ئینستاگرامی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، ته‌نیا بۆ به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كی ڕامز، داوای دوو ملیۆن دۆلاری كرد، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی میسر و زۆرجار به‌ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌كانی كاردانه‌وه‌ی زۆر دروست ده‌كات، ئێسته هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی میسر كردووه به‌ناوی ئه‌حمه‌د هاشم كه كاری ئاسنگه‌ری ده‌كات و كارگه‌ی ئاسنی هاشمی له میسریش هی ئه‌و پیاوه‌یه.