ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق روو لە كەمبوونەوە دەكات

:: PM:03:43:29/06/2020 ‌

مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەردەوامە و ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 10 ملیۆن و 275 هەزار حاڵەت و مردنیش بۆ سەرووی 505 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتی كردەوە كە لە 24 سەعاتی رابردوو ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە لە تووشبوون زیاتر بووە.
ئاماری تووشبوون گەیشتە 47151 حاڵەت
لە نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەم بڵاوكرایەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 11172 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دراوە و 83 حاڵەتی مردن و 1749 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراون.

حاڵەتەكانی تووشبوون 427ی لە بەغدا و 218 لە بەسڕە و 200 لە زیقاڕ و 138 لە دیوانییە و 124 لە میسان و 95 لە سلێمانی و 87 لە نەجەف و 84 لە كەربەلا و 82 لە بابل و 57 لە دیالە و 56 لە واست و 50 لە كەركووك و 50 لە سەڵاحەدین و 40 لە هەولێر و 20 لە موسەنا و 12 لە نەینەوا و چوار لە دهۆك و پێنج لە ئەنبار. 

هەر لەو ماوەیەدا 1852 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 14ی لە سلێمانی و 27 لە هەولێر و 31 لە كەركووك، لەگەڵ تۆماركردنی 83 حاڵەتی مردن، چوار لە سلێمانی و دوو لە هەولێر و سێ لە كەركووك، بەوەیش ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 47151 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 22974 حاڵەت و مردنیش گەیشتە 1839 حاڵەت.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل