روانگەیەك: توركیا 15 هەزار چەكداری سووری رەوانەی لیبیا كردووە

:: PM:05:23:29/06/2020 ‌

توركیا لە رێگەی چەكدارانی سووریا كاریگەری دەخاتە سەر دۆخی ناوخۆی لیبیا، كاتێك زیاتر لە 15 هەزار چەكداری سووری رەوانەی بەرەكانی جەنگ لەپاڵ حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی كرد، روانگەی مافی مرۆڤی سورویا دووپاتی دەكاتەوە كە زیاتر لە 430 چەكداری ئەو هێزانە كوژراون.
300 منداڵ بۆ جەنگی لیبیا ئامادە دەكرێن
ئێستە لە لیبیا جەنگێكی سەخت لەنێوان حكوومەتی ویفاق و سوپای نیشتمانی لیبیا هەیە، كە یەكەمیان لەلایەن توركیا و قەتەڕ و ئەمەریكاوە پاڵپشتی دەكرێن و ئەوەیتریان لەلایەن میسڕ و رووسیاوە، توركیا توانی لە رێگەی دەستوەردانی ناراستەوخۆ بە گواستنەوەی چەكدارێكی زۆری سووری بۆ ئەوێ، رێڕەوی جەنگەكە و تەرازووی هێز بگۆڕێت.

روانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، تا ئێستە ئەنكەرە بەردەوامە لە رەوانەكردنی چەكدارانی سووریا بۆ لیبیا و بەشداریكردنیان لە جەنگ لەوێ، بەمدواییە 3200 چەكداریان دوای كۆتاهاتنی گرێبەستیان گەڕاونەتەوە سووریا، هەروەها تا ئێستە 420یان كوژراون كە 30 منداڵی خوار 18 ساڵیان تیادایە.

روانگەكە دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە زیاتر لە 15 هەزار چەكداری سووری لەلایەن توركیاوە رەوانەی لیبیا كراون، ئێستەیش سەرقاڵی راهێنانكردنە بە چەندان چەكداری تر و ئامادەیان دەكات بۆ رەوانەكردنیان بۆ لیبیا، لەوانە 300 منداڵ تەمەنیان لە نێوان 14-18 ساڵییە زۆرینەیان لە فرقەی سوڵتان مورادن و بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ جەنگ لە لیبیا رێكخراون.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل