جۆن بۆڵتن له كتێبه‌كه‌ی باس له خۆشاردنه‌وه‌ی له تره‌مپ ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێزاریان كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو پۆسته‌كانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، كه‌چی تره‌مپ وازی لێ نه‌هێناوه و به‌رده‌وام له ڕێی سكرتێره‌كه‌ی و ڕاوێژكارانی پێوه‌ندی به بۆڵتنه‌وه كردووه و داوای لێكردووه كه له كۆشكی سپی ئاماده ببێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی كه گرفت و كێشه‌ی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌بووه‌وه.
دوای قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی منه‌وه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی، هه‌وڵه‌كان كۆتایی‌یان نه‌هات، هه‌رچه‌نده من هه‌وڵم ده‌دا خۆم بشارمه‌وه، به‌ڵام ده‌ربازبوونیش نه‌بوو، ئه‌مجاره جارید كۆشنه‌ر مه‌سجێكی بۆ ناردم و داوای لێكردم كه بچمه نێو تیمی حكوومه‌تی تره‌مپه‌وه و باسی له‌وه‌یش كردبوو، كه ئه‌و هه‌فته‌یه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێكی گونجاوت بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌رچه‌نده زۆرمان نییه به‌تۆی بده‌ین، به‌هۆی پڕبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته، به‌ڵام ده‌رفه‌تی گه‌وره‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی كاری باش و ناوازه بۆ حكوومه‌ته‌كه ئه‌نجام بده‌یت.
دوای ئه‌وه مادلین ویسترهۆت سكرتێری تایبه‌تی تره‌مپ ته‌له‌فۆنی بۆ كردبووم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌م له‌سه‌ر دۆخی بێده‌نگی بوو ئاگام لێ نه‌بوو، بۆیه دواتر پێوه‌ندیم پێوه كرده‌وه، ترسم هه‌بوو له‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه هه‌ڵمه‌تی له‌سه‌ر دروست ببێ و بێ ئه‌وه‌ی من چووبوومه ناو تیمی تره‌مپه‌وه وه‌ك ئه‌وان حساب بكرێم، به‌ڵام مادلین گوتی، تره‌مپ ده‌یه‌ویست ستایشی تۆ بكات و سوپاست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌م داواكه‌ی هاتوویت و سه‌ردانت كردووه، منیش له وه‌ڵامدا گوتم، ئه‌وه زۆر هه‌ڵوێستێكی دۆستانه‌یه، به‌ڵام پێی بڵێ، من نامه‌وێ چیتر قورسی له‌سه‌ر خسته‌ی كاره‌كانی و كاته‌كانی دروست بكه‌م، به شێوه‌یه‌كی تر گوتم كه تره‌مپ پێویست ناكات هیچ جاری تر پێوه‌ندیم پێوه بكاته‌وه.
له‌و بڕوایه‌دابووم به‌و قسه‌یه ئیتر دۆخه‌كه‌م به ته‌واوی تێكدا بێ و چیتر به‌دوامدا نه‌نێرن و له كۆڵم ببنه‌وه، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه بووم، دوای چه‌ند ڕۆژێك ویسترهۆت پێوه‌ندی كردبوو و نامه‌یه‌كی ده‌نگی جێهێشتبوو، له خۆشحاڵییه‌وه من ئه‌وكاته له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتبووم و توانیم دوو هه‌فته ڕا بكه‌م، دواجار گه‌ڕامه‌وه و نامه‌كه‌م بینی، هه‌رچۆنێك بێ، بڕیار بوو 23ی ئادار/مارس جارێكی تر له‌گه‌ڵ تره‌مپ چاومان به‌یه‌كتر بكه‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵ تیلرسن و ماتیس و مه‌كماستر له‌سه‌ر ئێران كێشه‌ی هه‌بوو و من یه‌كلاییم كردنه‌وه
ڕێك له‌و ڕۆژه‌دا له كۆشكی سپی، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كماستر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ژه‌می نیوه‌ڕۆمان خوارد و به وردی باسی دۆسیه‌ی عێراق و ئێران وكۆریای باكورمان كرد، بانۆنیش هات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و گوتم با له‌گه‌ڵت زۆر شه‌فاف بم، من ته‌نیا بۆ كاری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زیری ده‌ره‌وه گونجاوم، ئه‌م دووه‌یش پڕكراونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌موو ئۆفه‌رێكی تر به‌لای منه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه. دواتر له‌گه‌ڵ مه‌كماستر و بانۆن به‌ره‌و نووسینگه‌ی سپی كه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكه ڕۆیشتن و تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه ستیڤن منوشین و نیلسون بیلتزی وه‌زیری دارایی ویلایه‌تی نیویۆرك ژه‌می خواردنی ته‌واو كردبوو.
من و ماكماستر له به‌رده‌م مێزه‌كه‌ی دانیشتین و گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ئۆباماكار و ئێران و كۆریای باكور و سوپاسی خۆیشم پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌و ژه‌مه‌ی كه له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ مه‌كماستر خواردمان. تره‌مپ گوتی، ده‌زانم، من و تۆ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك هاوڕاین جیا له عێراق نه‌بێ، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه و گوتم به‌ڵێ، به‌ڵام تا ئێسته ئێمه هاوڕا نین له‌سه‌ر كشانه‌وه‌كه‌ی ئۆباما له 2011 له عێراق و جێهێشتنی وڵاته‌كه له نێو ئاڵۆزییه‌كی بێ كۆتایی.
تره‌مپ وه‌ڵامی دایه‌وه، ئێسته نا ده‌توانین له كاتێكی گونجاو و هه‌ڵوێستی گونجاو تاوتوێی بكه‌م و ئێسته ده‌مه‌وێ داوات لێ بكه‌م كه ببێیته ناو حكوومه‌ته‌كه‌مه‌وه، قبووڵی ده‌كه‌ی ئه‌ی وا نییه؟ منیش پێكه‌نیم و تره‌مپ و مه‌كماستر له شوێنی منه‌وه گوتیان به دڵنیاییه‌وه، تووشی دۆخێكی تری سه‌یر بوومه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵی ڕاكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌م ده‌دا.
دوو هه‌فته له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكابووم و خۆم له داوا زۆره‌كانی تره‌مپ شارده‌وه
دیداره‌كه‌مان 20 خوله‌كی خایاند و من و مه‌كماستر دواتر ده‌رچووین و پاشان دووباره ستیڤ بانۆن و شۆن سپایسه‌ر و مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكم بینی كه زۆر به گه‌رمییه‌وه پێشوازی لێكردم و خۆشحاڵی خۆی پێشان دا و گوتی، من زۆر دڵخۆشم كه تۆ هاتوویته ڕیزمانه‌وه، دواجار سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ كۆشكی سپیم به‌جێهێشت و هه‌ستم ده‌كرد كه له‌و ماوه‌یه به دیواره‌كان هه‌ڵواسرا بووم.
من له حكوومه‌ته‌كانی پێشوو زۆر سه‌ردانی كۆشكی سپیم كردووه و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و جێگری سه‌رۆك ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد كه ئێسته هه‌موو شتێك گۆڕاوه له جۆری پێوه‌ندی نێوان سه‌رۆك و كارمه‌نده‌كانی كۆشكی سپی، جیا له‌وه‌یش له‌و بڕوایه‌دابووم كه گفتوگۆكانی تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ من به‌رده‌وامی ده‌بێ، تا ده‌گه‌ن به‌وه‌ی كه من بچمه ناو حكوومه‌ته‌كه‌مه‌وه، هه‌رچۆنێك بێ من 100 ڕۆژی یه‌كه‌می حكوومه‌ته‌كه تێپه‌ڕی و توانیم هه‌موو هه‌وڵه‌كان بوه‌ستێنم و نه‌چمه ناو حكوومه‌ته‌كه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیوام ده‌خواست كه ئه‌و بابه‌ته به هه‌میشه‌یی كۆتایی پێ بێت، پێچه‌وانه ده‌رچوو و جارێكی تر ستیڤ بانۆن و پریبوس پێوه‌ندییان پێوه كردم و دووپاتیان كرده‌وه، كه سه‌رۆك داوام ده‌كات و خۆم بگه‌یه‌نمه كۆشكی سپی، ئه‌مجاره گرفت له نێوان تره‌مپ و مه‌كماستر و تیلرسن دروست ببوو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئێرانه‌وه به گشتی و به دیارییكراویش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 دۆسیه سه‌ره‌كییه‌كه بوو و ئه‌وان ناكۆك بوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه.
كیسنجه‌ر كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیلی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كرا و كۆشنه‌ر زۆر به متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ده‌كرد
مینش بۆچوونی خۆم ده‌ربڕی و دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ره‌ڕای باشی له ڕووی تێكسته‌وه، به‌ڵام له ڕووی جێبه‌جێكردنه‌وه هیچ گرنگییه‌كی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌رگیز ئێران سنووردار ناكات، له ڕێگری و ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی وڵاتی ناوچه، به‌ڵكوو ئه‌و له ڕێی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی و فه‌یله‌قی قودسه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له پشێوییه‌كان و ئێران خۆیشی بووه‌ته بانكی ناوه‌ندی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌ریه‌ك له تیلرسن و ماتیس و مه‌كماستر ده‌یانه‌وێست تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه نه‌دات، دیداره‌كه له كۆتایی مانگی ئایار/مایۆی 2016 بوو و دواتریش بانۆن و پریبوس داوایان كرد كه من و تره‌مپ و مایك پێنس وێنه بگرین و تره‌مپ له‌كاتی وێنه‌گرتنه دووپاتی كرده‌وه، كه "كارێكی باشه جارێكی تر تۆ ده‌بینمه‌وه". سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆسیانه پرسی فلیپین و هه‌ڕه‌شه‌كانی چینمان له ده‌ریای باشووری چین تاواتوێ كرد، كه هه‌نگاوه‌كانی په‌كین بووه‌ته هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه، تره‌مپ به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌تی میدیاكارانه بوه‌ستێنن، ریكس تیلرسن لێره‌یه، پێویسته له‌سه‌ری له‌گه‌ڵ جۆن قسه بكات، دوای ئه‌وه‌یش تره‌مپ به‌ره‌و نووسینگه‌ی سپی تایبه‌تی خۆی به‌ڕێكه‌وت و پریبوس گوتی، بۆچوونه‌كانت زۆر مه‌زن بوون و ده‌مانه‌وێ زوو زوو بێیته‌وه لامان.
داوایان لێكردم وه‌ك نێردراوی تایبه‌تی لیبیا ده‌ستبه‌كاربم، ئه‌مجاره‌یش ڕه‌تم كرده‌وه
دواتر تره‌مپ جیمس كۆمی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدرالی له‌كار دوورخسته‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه، كه من 25 ساڵ به‌ر له ئێسته لاڤرۆڤم ده‌ناسی، من ئه‌وكاته له ئیسرائیل بووم و چاوم به بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌وت، كه ئه‌میش بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌رده‌می جۆرج بۆشه‌وه ناسی و به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه كرد.
له‌وێ نه‌تانیاهۆ باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی له گفتوگۆن و دۆسیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین به جارید كۆشنه‌ره‌وه سپێردراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كات، باسی له‌وه‌یش كرد كه كۆشنه‌ر زۆر دڵنیایه له‌وه‌ی كه ده‌توانێ كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی چاك بكات، له‌وكاته بیرم كرده‌وه، كه كۆشنه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵنیایییه‌ی له كوێ بوو، كه كێشه‌یه‌ك له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، كه هینری كیسنجه‌ریش پێی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
كاتێك گه‌ڕامه‌وه جارێكی تر تره‌مپم له كۆشكی سپی بینی و ئه‌وكاته بڕیاری دا بوو كه ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی پاریس ده‌شكێته‌وه، كه تایبه‌ت بوو به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، من به‌ر له‌وه‌ی بچمه كۆشكی سپی وێنه‌یه‌كی كۆپیكراوی وتارێكی خۆم كه هی ساڵی 2000 بوو برد و له‌وێ ڕاده‌ستی تره‌مپم كرد، كه ناونیشانه‌ی ئه‌وه بوو " ئایا پێویسته حوكمی جیهان و كێشه‌كانی جیهان به ڕژدی وه‌ربگرین؟" له گۆڤاری شیكاگۆی تایبه‌ت به یاسای نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرابووه‌وه، باوه‌ڕه‌م به‌وه نه‌بوو تره‌مپ ده‌یخوێنێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌مه‌ویست بیری بێنمه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت.
جیا له‌وه‌یش باسی ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیلمان كرد و من پشتیوانی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووم بۆ قودس و دداننانی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌یش كه تره‌مپ زۆر نیگه‌رانی بوو، دووپاتم كرده‌وه كه نابێ بژاره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌یاد بكه‌ن و پێویسته به‌مشێوه‌یه فشار له‌سه‌ر ئایه‌توڵاكان دروست بكرێ، تره‌مپ گوتی من به‌وانه ڕازیم له‌گه‌ڵ تیلرسن قسه بكه‌ن و منیش گوتم چه‌ند مانگێكه گفتوگۆمان نه‌كردووه، پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك تیلرسن پێوه‌ندی پێوه‌كردم و داوای لێكردم وه‌ك نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری لیبیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كار بكه‌م، به‌ڵام من ڕه‌تم كرده‌وه.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م