كۆمپانیای ئۆنه‌ر له نوێترین كاردا یه‌كێك له مۆبایله‌كانی بڵاو كرده‌وه و له‌باره‌یه‌وه گوتی، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو خاوه‌ن دیزاینێكی جوانه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر كه به پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كار ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئۆنه‌ر نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "Honor X10"ه‌وه كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌یمه‌ندییه باشه‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتوه كه له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی كه له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه.
مۆبایلەکە كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 40 مێگاپێكسڵه
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4300 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه له جۆری هایسیلیكۆن كرینی 820یه، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 40 مێگاپێكسڵه.
هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.63 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی به سیستمی 1080 به 2400 كار ده‌كات، ڕامیشی شه‌ش گێگابایته و به ئه‌ندرۆید 10 كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 350 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.