نه‌قیبى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى عێراق راى گه‌یاند، ئیحسان ده‌عدوش ئه‌كته‌رى كۆمیدى به‌ناوبانگى عێراق تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه و له به‌غدا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى نوعمانییه كراوه.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى حوزه‌یران، هه‌واڵى تووشبوونى ئیحسان ده‌عدوشى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده كۆمیدییه به ناوبانگه‌كانى عێراق.
نوێترین دراماكانى ده‌عدووش له ره‌مه‌زانى رابردوو بڵاوكرانه‌وه
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یه‌نراوێك كردووه كه له‌لایه‌ن جه‌بار جوودى نه‌قیبى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هه‌واڵى تووشبوونى ده‌عدووشى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئیحسان ده‌عدووش یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كان، بۆیه هه‌واڵى تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بووه.
ئیحسان ده‌عدووش له ساڵى 1967 له به‌غدا له دایك بووه و له ساڵى 1989 په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى ته‌واو كردووه، ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى كه‌ناڵى MBCى عێراق، ده‌عدووش یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانى ئه‌م كه‌ناڵه بووه و له چه‌ندان دراماى نوێ به‌شدار بووه و جیا له‌وه‌یش به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه به ناوى "شه‌وێك له‌گه‌ڵ ده‌عدووش".