ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر لیبیا، هێرشى كرده سه‌ر توركیا و رۆڵى ئه‌و وڵاته‌ى به "تاوانبار" وه‌سف كرد.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركلى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا، ره‌خنه‌ى له رۆڵى توركیا له لیبیا گرتووه و به رۆڵێكى تاوانبارانه وه‌سفى كردووه.
ماكرۆن: توركیا به‌رپرسیارێتى تاوانبارانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ
سه‌رۆكى فڕه‌نسا دووپاتى كردووته‌وه توركیا چه‌كداران له سووریا بۆ لیبیا ده‌گوازێته‌وه، ده‌ڵێ توركیا گه‌وره‌ترین لایه‌نه كه تا ئێسته ده‌ست له كاروبارى لیبیا وه‌ربدات.
ماكرۆن روونى ده‌كاته‌وه، توركیا به‌رپرسێتى تاوانكاریى و مێژووى ئه‌و رووداوانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه له‌سه‌ر خاكى لیبیا روو ده‌ده‌ن.
له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوودا توركیا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ویفاقى لیبیا كردووه و به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه، چووه‌ته جه‌نگى لیبیا و بۆ پاڵپشتى ویفاق له دژى سوپاى نیشتمانى لیبیا وه‌ستاوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تووڕه كردووه.