ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى بڕیارى ئازادكردنى رافع عیساوى وه‌زیرى پێشترى دارایى راگه‌یاند، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكراى ده‌كات كه بڕیاره تاریق هاشمى جێگرى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى عێراق بۆ عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه و هاوشێوه‌ى عیساوى دۆسیه‌كه‌ى یه‌كلا بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ى حوزه‌یران،
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق راى گه‌یاند، رافع عیساوى وه‌زیرى پێشترى دارایى عێراق له‌لایه‌ن دادگاوه ئازاد كراوه و سه‌رجه‌م سكاڵاكانى دژى ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داخراون.
كێشه‌ى عیساوى و هاشمى یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه
رافع عیساوى پێشتر له دواى ساڵى 2008 وه‌زیرى دارایى عێراق بوو، دواتر له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى نوورى مالیكى به تۆمه‌تى تیرۆر سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئه‌مڕۆ بۆ ماڵپه‌ڕى
مۆنێته‌رى ئاشكرا كردووه، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت تاریق هاشمى جێگرى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى پێشترى عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه عێراق كه ئه‌ویش هاوشێوه‌ى عیساوى به تیرۆر تۆمه‌تبار كراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، "ئێسته قسه له‌سه‌ر رێبه‌رانى تر‌ى سوننه ده‌كرێت، له نموونه‌ى تاریق هاشمى و عه‌لى حاتم سلێمان، ئه‌مه‌یش كاتێك ده‌بێت كه دۆسیه‌ى عیساوى یه‌كلا بكرێته‌وه".
تاریق هاشمى سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه له ساڵى 1942 له‌دایك بووه و رێبه‌رى حزبى ئیسلامى عێراقى بوو، له ساڵى 2013 به تیرۆر تۆمه‌تبار كرا و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كرا كه ئه‌و كاته جێگرى سه‌رۆك كۆمار بوو، بۆیه عێراقى جێهێشت و تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.