دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو به‌ریتانیا به‌نیاز بوو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌متر بكاته‌وه به‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی له كه‌میدا دابوو، ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ بڕیاری داوه سه‌رله‌به‌ری شارێك كه‌ره‌نتین بكات.
پەتای کۆرۆنا ئه‌مجاره منداڵانیشی گرتووه‌ته‌وه
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێكی تر هێرشی بۆ شاری "لیسته‌ر"ی به‌ریتانیا هێناوه، به‌رپرسانی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌یش ده‌ڵێن، ئه‌مجاره منداڵانیشی گرتووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا مات هانكۆك رای گه‌یاندووه، چونكه ڤایرۆسه‌كه دووباره به چڕی گه‌شه‌ی كردووه‌ته‌وه، 10%ی دانیشتووانی شاری لیسته‌ر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌جۆرێك كۆرۆنا منداڵانیشی گرتووه‌ته‌وه، بۆیه گرنگه رێوشوێنی نوێتر بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بگرینه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ به یاسا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌مجاره ناچار ده‌بین ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس به‌كار بێنین، چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی پێشێلی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و له ئاكامدا ڤایرۆسه‌كه گه‌شه ده‌كات و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ده‌بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێسته له به‌ریتانیا 43 هه‌زار و 575 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه.