لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ئۆتۆمبێلێك دەكەوێتە ناو ڕووبار و منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان خنكا.
ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، بارزان عوسمان گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ بەمەبەستی سەردانكردنی ئاوی دەریاچەی سیروان، خێزانێك چوونەتە كەناری دەریاچەكە و لە نزیك گوندی ئیمامی زامن كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێبیان پێ بووە، كەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەكە.
بنكەی بەرگریی شارستانی و هاووڵاتییانی ناوچەكە ئۆتۆمبێلەكەیان دەرهێناوە و تەرمی منداڵەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كراوە
باسی لەوەش كردووە، لە ناو ئۆتۆمبێلێكە منداڵێكی تەمەن چوار ساڵانی تێدا بووە و بەهۆیەوە خنكاوە.
بەرپرسەكەی پۆلیس ڕای دەگەیەنێت،، خێزانەكە دانیشتووی هەڵەبجەن، تیمەكانی پۆلیسی سیروان و بنكەی بەرگریی شارستانی و هاووڵاتییانی ناوچەكە ئۆتۆمبێلەكەیان دەرهێناوە و تەرمی منداڵەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.