به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندی داڕك مۆدی بۆ مۆبایله‌كان زیاد كردووه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رێكه‌وه ئاشكرا كراوه كه له تویته‌ر پۆسته‌كه‌ی داناوه كه فه‌یسبووكه‌كه‌ی ئه‌و داڕك مۆدی بۆ زیاد كراوه.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرای كردووه، به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبووك له تویته‌ر به‌ناوی ''مات ناڤارا'' كه شاره‌زای ته‌كنه‌لۆجییه له به‌ریتانیا، پۆستێكی كردووه و گوتوویه‌تی، وادیاره فه‌یسبووك داڕك مۆدی بۆ مۆبایل بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه نوێكارییهكه و فه‌یسبووك خۆی ئاشكرای نه‌كردووه و نه‌یگوتووه داڕك مۆدمان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
فه‌یسبووك داڕك مۆدی بۆ مۆبایل بڵاو كردووه‌ته‌وه
زۆر له به‌كارهێنه‌ران له كۆمێنت بۆیان نووسیوه كه تا ئێسته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان بۆ نه‌هاتووه. ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه فه‌یسبووك بۆ به‌شێك له به‌كارهێنه‌ره‌كانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی خستووه‌ته كار و بۆ به‌شێكی تر له داهاتوودا به‌رده‌ست ده‌بێت.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.