دوایین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە عێراق

:: PM:03:25:30/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 10 ملیۆن و 434 هەزار حاڵەت و مردنیش لە 509 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 104 حاڵەتی مردن و 1958 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 49109 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە كە ئەمڕۆ سێشەم هاتە بڵاوكردنەوە و تیایدا هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 12425 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراون و لەو ماوەیە 104 مردن و 1958 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە.

تووشبووەكان 539ی لە بەغدا  و 164 لە سلێمانی و  340 لە زیقاڕ و 248 لە بەسڕە و 119 لە كەربەلا و 102 لە میسان و 85 لە هەولێر و 84 لە نەجەف و 75 لە دیالە و 65 لە دیوانییە و 53 لە كەركووك و 39 لە واست و 30 لە بابل و 14 لە سەڵاحەدین و نۆ لە نەینەوا و پێنج لە موسەنا و چوار لە ئەنبار و یەك لە دهۆكن. 

هەر لەو ماوەیەدا 1786 چاكبوونەوە هەبووە، 63 لە هەولێر و 23 لە سلێمانی و 25 لە كەركووك و شەش لە دهۆك، جیا لە 104 حاڵەتی مردن، 13ی لە سلێمانی و یەك لە هەولێر و شەش لە كەركووك، كۆی حاڵەتەكانی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 49109 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 24760 حاڵەت و مردنیش 1943 حاڵەتە.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل