دوو گەورە ئەفسەری سەربازی سەدام حوسێن ئازاد كران

:: PM:03:45:30/06/2020 ‌

لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا دوو گەورە ئەفسەری گاردی كۆماری پێشووی عێراق سەر بە سەدام حوسێن لە گرتووخانەكانی سەر بە وەزارەتی دادی عێراق ئازاد كران، ئەوەیش دوای ئەوەی ماوەی سزای سەپێنراو بەسەریان كە 17 ساڵ بوو، كۆتایی هات.
17 ساڵیان لە زیندان تەواو كردووە
لەوبارەیوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دادی عێراق دووپاتی كردەوە كە وەلید حامد تۆفیق تكریتی، دوای تەواوبوونی ماوەی گرتنی كە 17 ساڵ بوو، ئازاد كراوە، ئەو پلەی فەرماندەی لیوای لە گاردی كۆماری و فەرماندەی ئەو هێزانەی بەشداریان لە سەركوتكردنی راپەڕینی شەعبانی شیعە لە 1991 كرد و بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی و دواتر پارێزگاری بەسڕە بووە. 

هەر بەپێی سەرچاوەكە ئەمڕۆ سێشەم عەمیدی روكن بارزان عەبدولغەفوور سلێمان، فەرماندەی گاردی تایبەتی كۆماری لەلایەن وەزارەتی دادی عێراق ئازاد كراوە دوای تەواوكردنی ماوەی گرتنی لە گرتووخانەی ناسڕییە كە 17 ساڵ بووە، ئەو فەرماندەیەكی گاردی كۆماری و ئەندامی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە و برای لیوا رۆكان عەبدولغەفوورە كە هاوەڵی تایبەتی سەدام حوسێن بووە، ئەو 11مین كەس بووە لە لیستی داواكراوان بۆ ئەمەریكا و لە 2003 گیراوە.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل