سبه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌چێته قۆناغێكی تر، یاساكه جێبه‌جێ ده‌كرێ و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستانیش مانگانه داوای ڕاپۆرتی حكوومه‌ت له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی 16ی كانوونی دووه‌می 2020 یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد. ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد و دوای په‌سه‌ندكردنیشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر كرد.
رۆژی شه‌شی شوباتی 2020، رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان كه رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكانه له هه‌رێمی كوردستان، یاساكه‌ی بڵاو كرده‌وه و پرسی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان له بانگه‌شه و پڕٍۆژهوه قۆناغێكی گرنگی بڕی.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رمه‌شقی ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كه‌یه
چاكسازی ئێسته جیا له‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی یاسایی هه‌یه، به‌گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زایان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ كه هێزێكی كاریگه‌ر و ئیراده‌یه‌كی گرنگی بۆ چاكسازی هه‌یه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رمه‌شقی ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاریگه‌رییه‌كانی چاكسازی ده‌ربكه‌وێ كه خۆی له بڕینی دوو مووچه‌یی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی پله‌ی زیادی وه‌زیفی و ناشایسته و چه‌ندان سێكته‌ری تر ده‌گرێته‌وه.
پشتگیریی سیاسی:
یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه پشتگیرییه‌كی سیاسیی گشتیی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌یش مانای ئه‌وه نییه كه ڕێگری نییه، به‌ڵكو رێگرییه‌كان له‌ژێر په‌رده‌ی سیاسیی زیاتره به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و تاقم و گرووپانه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێ دژایه‌تی حكوومه‌ت بكه‌ن.
دوێنی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، دووپات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی كرایه‌وه. پارتی و گۆڕان وه‌ك دوو هێزی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆیه‌م، رایان گه‌یاندووه كه به‌ته‌واوی پشتگیریی چاكسازی ده‌كه‌ن و كار بۆ لادانی هه‌ر به‌ربه‌ستێك ده‌كه‌ن كه بێته به‌رده‌م چاكسازی.
پشتگیریی یاسایی و ئیراده‌ی مه‌سروور بارزانی:
به بڕوای شاره‌زایان ئیراده‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌وكاته‌وه ده‌ركه‌وت كاتێك له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی سوێندخواردنی گوتی، "خواستی یه‌كه‌می من ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه". هاوكات ڕۆژی 22ی ئایاریش له گوتارێكیدا بۆ ڕای گشتی دووپاتی كرده‌وه كه بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له به‌ره‌ی خه‌ڵك ده‌مێنێته‌وه.
موشیر ره‌شید ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازی هه‌نگاوێكی گرنگه و ئه‌وانه‌یشی كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێت بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئیراده‌یه‌كی رژد بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و تێكشكاندنی گه‌نده‌ڵی له كوردستاندا هه‌یه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی، لیژنه‌ی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان پێكهێناوه، له‌ناو دامه‌زراوه‌كانه‌وه چاكسازی ده‌ست پێ ده‌كات و سه‌رئه‌نجام هه‌مووی ده‌بێته‌وه یه‌ك پاكێج.
ئه‌وانه‌ی تا ئێسته ترسیان له كاتی چاكسازی هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه له ڕابردوو پله‌ی زیاده‌ی وه‌زیفی و مووچه‌ی ناشایسته و چه‌ندان سه‌رپێچی یاساییان ئه‌نجام داوه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئومێدی خۆی پێشان دا كه ئه‌و چاكسازییه رژده و هه‌مووان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ن
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، به‌پێی یاسای چاكسازی، له سبه‌ینێوه كاركردن بۆ چاكسازی ده‌چێته قۆناغێكی كرداری و ماده و بڕگه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانه باسی له‌وه كرد، وه‌زاره‌تی دارایی كۆمه‌ڵێك پێڕه‌وی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌ركردووه و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ڕێیه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه رێوشوێنه‌كان حكوومه‌ت ده‌یكات و په‌رله‌مان مانگانه به ڕاپۆرتێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه تا كێشه‌كان له هه‌ر شوێنێك بن چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئومێدی خۆی پێشان دا كه ئه‌و چاكسازییه رژده و هه‌مووان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ن و پێویسته چاكسازییه‌كی ته‌واو بێت. له‌باره‌ی هێزی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی یاساكه ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، پارتی 45 كورسیی په‌رله‌مانی هه‌یه و ئه‌وانه‌یشی پشتگیریی چاكسازی ده‌كه‌ن، خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مانین و ئه‌وه‌یش هێزێكی گه‌وره به پرۆسه‌كه ده‌دات.
وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه چاكسازییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ و چه‌ند زووتر ده‌ست پێ بكه‌ین هێشتا دره‌نگه، پێویسته بندیوار و دوو مووچه‌یی و گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێ و خه‌رجی و داهات هاوته‌ریب بكرێ و پاره‌ی ئه‌م هه‌رێمه بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.