دووبارە دۆخی عێراق تێك دەچیت، ئەو پەتایەی خۆپشاندەرانی لە مەیدانی دەنگ بڵندكردنەوە ناردەوە ماڵەكانیان، پێدەچێت دووبارە بیان هێنێتەوە ناو مەیدان و ئەمجارە بە گڕوو تینتر هاواری دابینكردنی چارەسەریە تەندروستیەكانیان پێ بكات بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.
كەرتی تەندروستی بە تەواوی لەو وڵاتەدا وێران بووە، بەرپرسەكان ئۆكسجینی نەخۆشخانەكان دەدزن و تووشبووی كۆرۆنا لە شەقامەكاندا دەمرن.
ئەوە دۆخی عێراقە و جیاوازە لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییەی كە لە كوردستان هەیە، بەڵام سۆران عومەر و ئەوانەی كاریان بۆ دەكات دەیانەوێ قەوارەی كوردستان هەڵبوەشێتەوە و كوردستانیش چارەنووسی وەك عێراقی لێ بێت.
ئامادهكردن/ ئیڤان عەبدولرەحمان
مۆنتاژ/ رۆزی عەبدولرەحمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه لهلایهن "وشه"وه بهرههم هاتووه:
سهبسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكهن..