سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان ده‌ڵێ، رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی زۆر گرنگه بۆ ئه‌م قۆناغه و ئێسته حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ھه‌موو مووچه‌خۆران یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داھاتیان هه‌بێت، داوا له‌ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كراوه پێداچوونه به لیستی مووچه‌خۆران بكرێت له ھه‌موو روویه‌كه‌وه.
دەبێ فه‌رمانبه‌ران شاره‌زایی ته‌واویان له ته‌كنه‌لۆجیا ھه‌بێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ته‌مووز، نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی دایناوه، كۆمه‌ڵێك رێنوێنیی ده‌ركردووه و ئاراسته‌ی ھه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لیستی ناوی مووچه‌خۆران جارێكی تر رێكبخرێته‌وه، به‌مه‌ش حكوومه‌ت به‌رچاوڕوونی ده‌بێت له‌وانه‌ی پله‌دار و مووچه‌خۆرن و ئه‌وانه‌ی پسپۆڕییان ھه‌یه له بواری خۆیان كار ده‌كه‌ن یان له بواری تر.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌ت داوای له وه‌زاره‌ته‌كان كردووه لیستی میلاك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری لێ بدات كه چه‌ند میلاكی ھه‌یه و له چ بوارێكیش شاره‌زاییان ھه‌یه.
"ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌رده‌می كۆرۆنا زۆر جیاوازی ھه‌یه له‌گه‌ڵ پێشوو، چونكه ئێسته زیاتر پێویستمان به‌وانه ھه‌یه كه شاره‌زاییان له ئایتی و ته‌كنه‌لۆجیا ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی كه‌م بێته‌وه و فه‌رمانبه‌ران شاره‌زایی ته‌واویان له ته‌كنه‌لۆجیا ھه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان". نه‌وزاد شێخ كامیل وای گوت.
سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان ده‌ڵێ، له یاسای چاكسازی بڕیاری كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن ھه‌یه، له‌م قۆناغه‌دا حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ مووچه رێكبخات و ھه‌موو كه‌سێك خاوه‌نی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی بێت و به‌پێی ماف و بڕوانامه‌ی خۆی مووچه وه‌ربگرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و داھاته‌ی له به‌رده‌ستی ھه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌رجی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بگونجێت، چونكه ئێمه پشت به نه‌وت ده‌به‌ستین و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بین زیان ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته داھاته‌كان ھه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین، وه‌ك گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی، بۆیه پێویسته ئه‌م كه‌رتانه ببووژێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك رێنوێنیی ده‌ركردووه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له ھه‌رێمی كوردستان و رێنوێنییه‌كانیش ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داوده‌زگاكان كردووه.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاھیم